أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چل و نۆیه‌م
مادده‌ی چل و نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا دامه‌زرێنی یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كاره‌كه‌ی له كاتی پێویستدا.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌شێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرای باوه‌ڕ پێكراو یان هاوتاكانی له رووی زانستیه‌وه له زانكۆ یان ده‌سته به پایه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دامه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان ده‌سته، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان ماوه ده‌رس گوتنه‌وه‌ی ئه‌نجام دابێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و شایه‌دی بۆ بدرێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سوودی به‌لانی كه‌م له پێنج كه‌متر نه‌بێ بڵاوكردبێته‌وه.
مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م
مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی نازناوی مامۆستای یاریده‌ده‌ری پێده‌درێ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماجستێر یان هاوتای بێ و خولێكی شیاندنی بۆ پرۆسه‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ سه‌ركه‌وتووانه ببڕێ كه مه‌رجه‌كانی به رێنمایی ده‌رده‌چن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ماوه‌ی(5)ساڵدا له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه به‌رز نه‌كرایه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا ئه‌وا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه له زانكۆكان و دوو ساڵی پێده‌دری بۆ به‌رز كردنه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا و به پێچه‌وانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار سالأ داده‌مه‌زرێ وقابیلی درێژ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار و به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و به پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه:ـ یه‌كه‌م: بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ. دووه‌م: به‌لانی كه‌م پایه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری هه‌بێت. سێیه‌م: خزمه‌تی له (10) ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. چواره‌م: خاوه‌ن توانا و شیاوی كارگێڕیی و شاره‌زایی و ده‌ست پاكی و ئه‌مانه‌تی زانستی بێت له كاركردندا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م : سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه به‌كاردێنێ: یه‌كه‌م : سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نا ئاسایی و بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه‌كاندا ده‌كات. دووه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری زانستی وكارگێڕیی و دارایی زانكۆ به پێی حوكمی یاسا و پێره‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كان. سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌موالی گوێزراوه و نه گوێزراوه به پێی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه جێبه‌جێ كراوه‌كان. چواره‌م : له‌گه‌لأ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گرتنه‌وه و هونه‌ریی بیانییاندا گرێبه‌ست مۆرده‌كا. پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردن و خواستنه‌وه (اعاره) و مۆڵه‌تی خوێندنی له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یان په‌یمانگا پێشان ده‌دات. شه‌شه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی به‌شه‌كان ولقه‌كان و یاریده‌ده‌رانی راگره‌كان له كۆلێج و په‌یمانگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵاوتنیان له لایه‌ن ڕاگره‌وه. هه‌شته‌م: پاڵاوتنی راگره‌كان و یاریده‌ره‌كانیان. نۆیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به راگر و یاریده‌ده‌ره‌كان یان ئه‌وه‌ی به شیاویان ده‌زانێ بدات.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: راگر ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه زانستیه‌كان: 1. به‌دواداچوونی رێكخستنی خوێندنی به‌رایی و باڵا و كاركردن له پێناوی به‌هێزكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی وزانستی دا. 2. په‌سندكردنی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ش ولقه‌كان. 3. ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و یه‌كه‌كانی وه‌رزی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه و وانه بێ‌ژان (محاچرین) و دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی گفتوگۆكردنی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان. 4. پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانی كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی و بڕیاره‌كانی لایه‌نه باڵاكانه‌وه ده‌رچوون. دووه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه كارگیڕیی و داراییه‌كان: 1. پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانه‌ی به كاروباری كاگێڕیی و داراییه‌وه په‌یوه‌ستن. 2. ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌و لیژنانه‌ی كه له كۆلێج و په‌یمانگاكان پێكهاتوون. 3. تۆماركردنی قوتابییان بۆ خوێندنی به‌رایی و باڵا. 4. ره‌زامه‌ندیی ده‌ربرین له‌سه‌ر كڕینی كه‌ل وپه‌له‌كانی تاقیگه و پێداویستیه‌كانی دیكه له گۆڤار وكتێب وهاوردنیان. 5. ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاداشت بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆن، له‌باره‌ی مه‌شق و ده‌رس گرتنه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداری كردن له لیژنه‌ی ئه‌زموونه‌كانی گشتگر و لیژنه‌كانی گفتوگۆكردن به پێی یاسا به‌ركاره‌كان. 6. راسپێری بۆ گۆڕینی ناونیشانی ته‌كنیكاران و كارگێڕان له چوارچێوه‌ی میلاكی كۆلیج یان په‌یمانگا به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێره‌و و رێنماییه‌كان. 7. راسپێری بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان له ته‌كنیكاران و كار گێڕان و دابه‌شكردنیان به سه‌ر كۆلێج و په‌یمانگا وفه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا. سێیه‌م : راگر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی زانستی و كارگێڕیی و دارایی خۆی به سه‌رۆكی به‌شه‌كان و یاریده‌ده‌رانی بسپێرێ.