أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (1)
مادده‌ی (1): مادده‌ی (حه‌وته‌م) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له زانكۆ و ده‌سته و كولێژ و په‌یمانگا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی حكومی و ناحكومی پێكدێن و ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خوێندن به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێن: 1ـ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین/ هه‌ولێر. 2ـ زانكۆی سلێمانی. 3ـ زانكۆی دهۆك. 4ـ زانكۆی كۆیه. 5ـ زانكۆی سۆران. 6ـ زانكۆی زاخۆ. 7ـ زانكۆی راپه‌ڕین. 8ـ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه. 9ـ زانكۆی گه‌رمیان. 10ـ زانكۆی چه‌رمۆ. 11ـ زانكۆی كوردستان/ هه‌ولێر. 12ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر. 13ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی. 14ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك. 15ـ ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان. 16ـ ده‌سته‌ی كوردستان بۆ خوێندنه ستراتیجییه‌كان و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌كان. 17ـ هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومی كه هه‌یه یان دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پێی پێوه‌ر و پله‌به‌ندیی زانستی ده‌سه‌ڵاتی پێدانی تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه به زانكۆكان له چوارچێوه‌ی رێنمایی تایبه‌ت.
مادده‌ی (2)
مادده‌ی (2): كار به هێچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی (3)
مادده‌ی (3): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (4)
مادده‌ی (4): ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.