أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: 1-بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی كۆشش ده‌كات. 2-پێشنیازی تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی پێشكه‌ش ده‌كات. 3-بڕیاره‌كانی كۆنگره ده‌خاته به‌ركار. 4-كارمه‌ندان بۆ كاروباری یه‌كێتی داده‌مه‌زرێنێ و كرێ و شه‌رتو شرووتی ته‌رفیعیان دیار ده‌كات. 5-نوێنه‌رانی یه‌كێتی له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا ناونیشان ده‌كات. 6-ده‌عوا و شكات و سكاڵا هه‌واڵه‌ی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان ده‌كات. 7-لیژنه گه‌لی لاوه‌كی پێك ده‌هێنێ و ڕێنمایی بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی ده‌رده‌كات. 8-سه‌یری ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یان لیژنه‌كان ده‌كات. 9-بوجه‌ی دارایی ته‌سدیق ده‌كا و ژمێریارێكی یاسایی بۆ ته‌دقیقكردنی حساباتی كۆتایی داده‌مه‌زرێنێ. 10-خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن رێك ده‌خا و به‌پێی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كات. 11-به موڵك كردنی عیقار و دارایی وقبوڵكردنی پیتاك و به‌خشش و شه‌رتوشرووتی قه‌رزكردن و به قه‌رزدانی دارایی ئیقرار ده‌كا، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ند و ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا. 12-به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان یانه داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. 13-سه‌یری داواكارییه‌كانی ئینتیمای یه‌كێتی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی مه‌ركه‌زی قه‌زاكان. 14-هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان به سه‌رۆكانی لقه‌كان ده‌دات. 15-پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه و پێشنیازیش بۆ هه‌مواركردنی ئاماده‌ده‌كا و ده‌یخاته پێش چاوی كۆنگره بۆ ئیقرار كردنی.
مادده‌ی بیست و یه‌ك
مادده‌ی بیست و یه‌ك: 1-كۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له یه‌كێتی جوتیاراندا و له (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ده‌سته‌كانی لقی پارێزگاكان و لیژنه‌گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی قه‌زاو ناحیه) پێك دێت بۆ سازدانی كۆنگره.. 2-كۆنگره سێ ساڵ جارێك به بڕیاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و بانگهێشتێ كه سه‌رۆك ده‌ری دێنێ ساز ده‌درێت و (نیصاب) یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامنی كۆنگره دێته جێ. 3-ئه‌گره له حاڵه‌تێكدا (نیصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان جێگه‌و هه‌مان كاتدا ئه‌نجام ده‌درێ و له‌م باره‌دا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ ئه‌وا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و چوار
مادده‌ی بیست و چوار: سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1-سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 2-نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی جوتیاران ده‌كا له‌به‌رده‌م ده‌زگای دادگایی و ئیداری و دایه‌ره‌و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كاندا و، ته‌سدیقی موعامه‌له‌و به‌ڵگه‌نامه گه‌لی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌كا و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بسپێرێ. 3-به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی دارایی و سه‌رۆكی لقه‌كانی پارێزگاكان بوجه‌و حساباتی كۆتایی ئاماده‌ده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: لیژنه‌ی گوند: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامنی یه‌كێتیی سنووری گونده‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژیردرێن به مه‌رجێ ژماره‌ی ئه‌ندامان له سنووری گونده‌كه‌دا له (30) جوتیار كه‌متر نه‌بن. جا ئه‌گه‌ر هاتووو ئه‌و ژماره‌یه له‌و گونده‌دا ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا جوتیارانی دوو گوند یان زیاتر ده‌بن به‌یه‌ك و (30) كه‌سه‌كه ته‌واو ده‌بێ و یه‌ك لیژنه هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی بیست و سێ
مادده‌ی بیست و سێ: ده‌شێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی (استثنائی) ببه‌سترێ: 1-به بڕیارێكی هۆدار له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامامنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه. 2-به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار كه له لایه‌ن دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بكرێت. پێویسته له‌م باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) بانگێشت بۆ سازدانی كۆنگره كه ده‌ربكات. 3-بڕیاری كۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: زه‌پت كردن 1-یه‌كێتی جوتیاران بۆی هه‌یه هه‌ر ئه‌ندامێكی خۆی، كه حاڵه‌تێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر ساغ بووه وه له ئه‌ندامێتیی بخات: أ-ئه‌گه‌ر جینایه‌تی یان جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر بكات. ب-ئه‌گه‌ر ئه‌هلییه‌تی له ده‌ست بدات. ج-ئه‌گه‌ر له‌و ئه‌ركانه لابدات كه پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتی گشتی جوتیاران سه‌پاندوویه‌تی، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه به نووسراو ئاگادار كرابێته‌وه كه ئه‌ركی سه‌رشانی چییه‌و ده‌بێ بیكات. د-ئه‌گه‌ر شه‌رتێ له شه‌رشرووتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات. 2-یاسای زه‌پتیی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و فرمانبه‌رانه‌دا كه له یه‌كێتییه‌كه‌یدا كارده‌كه‌ن ده‌خرێته‌كار.
مادده‌ی نۆزده
مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه ساڵێكدا له (3) كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیا جیا دا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له ئیشه‌كه‌ی داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست و پێنج
مادده‌ی بیست و پێنج: یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت: 1-ره‌سمی ئینتیما و به‌شداربوونی ساڵانه. 2-ده‌سنگه‌و به‌خششی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به یه‌كێتی. 3-ئه‌و پیتاك و باربۆیه‌ی كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی و كه‌سانی دیكه ده‌یده‌نێ دوای موافه‌قه‌تكردنی ئسوڵیی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان. 4-قازانجی پرۆژه گه‌لێ كه یه‌كێتی بنیادیان ده‌نێ. 5-قازانجی چاپه‌مه‌نیی یه‌كێتی. 6-ره‌سمی ته‌ئیدی كه‌فاله‌تی دارایی بۆ ئه‌ندامان له موعامه‌له‌ی كه‌فاله‌ت و گرێبه‌ستی نێوان ئه‌ندامه‌كاندا، وه‌ك لایه‌نێك، ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (1%) ی ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێ كه له گرێبه‌ست یان كه‌فاله‌ته‌كه‌دا ئیقرار كراوه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتی سجلی دارایی رابگرێ وه‌ك ئه‌وانه‌ی له یاسای به‌ركاری كۆمه‌ڵه‌كاندا هاتووه.