أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستی به سه‌یر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه دێنه به‌ر ده‌ستی و یه‌ك له‌و ئیجرائاتانه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی بیست رۆژ له تۆمار كردنی سكاڵاكه له تۆماری سه‌ندیكادا وه‌رده‌گرێ: یه‌كه‌م: ره‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه یان داخستنی تۆژینه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشان كردنی هۆكاره‌كانی. دووه‌م: سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامی پێشێلكار: 1. وریا كردنه‌وه. 2. ئینزار. 3. قه‌ده‌غه كردنی پیشه‌كه‌ی كه له (30) رۆژ تێنه‌په‌رێ. سێیه‌م: ناردنی كێشه‌كان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انصباط) ئه‌گه‌ر پێویستی به ناردن كرد.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له كوردستانی عێراقدا له غو ده‌كرێته‌وه و سه‌رجه‌م دارایی و موڵكه‌كانی ده‌درێنه سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.
ماده‌ی یه‌كه‌م:
ماده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:- 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. وه‌زیر وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری. 3. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين). 4. نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر به سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌كانی به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌مدا ده‌به‌ستێت. دووه‌م: رای یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردن به ئاماده‌بوونی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامان له كاتێكی دیار كراودا ده‌بێت. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر راده‌ی یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراودا ته‌واو نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شواباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ته‌واو ده‌بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی تایبه‌تمه‌ندی له وانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت: یه‌كه‌م: راستاندنی حیساب كاری ساڵی پێشوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ملێندراو. دووه‌م: گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا و حساباته‌كانی. سێیه‌م: سه‌یر كردنی پێشنیاری هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كانی. چواره‌م: بڕیاردانی پاكتاكردنی موڵك و ماڵ و دارایی سه‌ندیكا له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: داهاته‌كانی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كان كه ئه‌مانه‌ن: 1. ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه (25) دینار. 2. ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی سه‌رپه‌رشتی دروستی ئاژه‌ڵ و كردنه‌وه‌ی عیاده یان تاقیگه‌ی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (50) دینار. 3. ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (100) دینار. 4. ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی كردنه‌وه‌ی كۆگای ئه‌هلی ده‌رمانی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (500) دینار. 5. ره‌سمی پشكنینی هه‌ر ده‌زگایه‌كی دروستی ئاژه‌ڵی (20) دینار. 6. ره‌سمی تۆمار كردنی پسپۆرایه‌تی (الاختصاص) (100) دینار. 7. ره‌سمی پێدانی نووسراوی پشتگیری (10) دینار. دووه‌م: پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م: ئه‌و قازانجانه‌ی كه له ئاهه‌نگ و چاپه‌مه‌نی و پێبه‌خشین و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێت یان كه سه‌ندیكا ده‌یان كات ده‌ست ده‌كه‌وێت. چواره‌م: به‌خشین و له‌قه‌به‌ركردن و هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی تر.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌ست به پێی پێویست له باره‌گای سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باره‌گای گشتی سه‌ندیكا پێك دێت له: 1. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئه‌ندامان. 2. ژمێریاری و ئه‌میندارێتی سندوق. ج-كار‌و تایبه‌تمه‌ندی فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌سته‌كان و مووچه و كاروباری خزمه‌تگوزاری و پیشه‌یی و به‌رزه‌فتی كردن و ماوه‌ی پله به‌رز كردنه‌وه و ئه‌و سه‌رمووچانه‌ی كه به گوێره‌ی خزمه‌تگوزاریان ده‌یان كه‌وێت و خانه‌نشینكردنیان یان لێخستنیان به پێی حوكمه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ده‌بێ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن قه‌زییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانی به‌رده‌ستی ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكات ئه‌گه‌ر هاتوو بینی ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پاڵ سه‌رپێچی كار تاوانێكی (جه‌زائی) پێك دێنێ و، رێگه‌ش ناگرێ له ده‌رچواندنی حوكمی بێ تاوانی (البراءة) دوای ده‌رچوونی سزا به‌رزه‌فتكارییه‌كان (العقوبات انصباطیة ) دژ به سسه‌رپێچیكار به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.