أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: بنكه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی پشكنینی تاقیگه‌یی هه‌ڵده‌ستێ و له‌بارێكی كه ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی داوای به‌ستنی هاوسه‌رگیرییان كردووه تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون. ئه‌وا راپۆرتێك رێك ده‌خرێ و توندیی نه‌خۆشیه‌كه و ڕێژه‌ی (واته ژماره‌ی منداڵه‌كان) كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئه‌نجامی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بن،ئه‌نجامی بۆ ماوه‌یی سه‌لبـی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه پێشكه‌ش به هه‌ردووكیان وبه‌و لایه‌نه ده‌كرێت كه داوای پشكنینه‌كه‌ی كردووه و ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی هوشیاركردنه‌وه و رێنمایی كردن ده‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م :
مادده‌ی سێیه‌م : پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان هیچ گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیریی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن تاكو راپۆرتی ناوبراو له مادده‌ی دووه‌م له‌م یاسایه‌دا پێشكه‌ش نه‌كه‌ن و له بارێكدا كه راپۆرته‌كه نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌سنیشان كردبوو، ده‌بێ ناوه‌ڕۆك و ئه‌نجامه‌كه‌ی له داواكارانی هاوسه‌ر گیرییه‌كه بگه‌یه‌ندرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: پشكنینی ته‌واوی شێوه‌ی خوێن پێش ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی ده‌كرێ و له‌كاتی گومان په‌یداكردن له بوونی نه‌خۆشی كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ((ته‌لاسیمیا)) كه له رێگه‌ی بۆ ماوه‌ییه‌وه ده‌گوازرێته‌وه ئه‌وسا پشكنینی خوێنی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه ده‌كرێ.