أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و سێ:
مادده‌ی سی و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و چوار:
مادده‌ی سی و چوار: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: پزیشكی دادگوزار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام بدات، ده‌شێ داوای كۆمه‌ك له پسپۆران و لایه‌نی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار بكات و ئه‌وه‌ش له راپۆرته‌كه‌یدا روون بكاته‌وه.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: زه‌بره‌كه له سجلی تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌دا كه فه‌حسه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه تۆمار ده‌كرێ. دووه‌م: پزیشكی دادگوزار، یان به‌شه تایبه‌ته‌كه، یان لیژنه‌کە راپۆرتێكی پزیشكی دادگوزاری رێك ده‌خات و ئه‌نجامی فه‌حسه‌كانی تێدا دیار ده‌خا، ئینجا به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا یان پزیشكی دادگوزاری له پارێزگاكه‌دا ته‌ئیدی راپۆرته‌كه ده‌كات.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: یه‌كه‌م: لاشه‌ی مردوو توێكار (تشریح) ده‌كرێ، یان به بڕیارێكی هۆداری دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه، ده‌درێته ده‌ست خاوه‌نی. دووه‌م: پزیشكی دادگوزاری توێكاریی لاشه‌ی كه‌سێ ناكات كه خۆی چاره‌سه‌ریی بۆكردبێ و به مردن كۆتایی هاتبێ.
مادده‌ی سی:
مادده‌ی سی: ئه‌و پزیشك و ده‌رمانساز و یاریده‌ده‌ری پزیشكانه‌ی كه له تیمارگه دادگوزارییه‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن، له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه پزیشكییه‌كان و له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان كه له دێهات و گونده‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن عه‌فو ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: پزیشكی دادگوزاری، دوای ته‌واو كردنی توێكاری لاشه‌كه، وه‌فاتنامه‌یه‌كی پزیشكیی دادگوزاری ده‌دات به خاوه‌نی مردووه‌كه.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: یه‌كه‌م: پزیشكی دادگوزار له‌سه‌ر داوای لایه‌نی دادوه‌ری، له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆردا ئاماده ده‌بێت. دووه‌م: پزیشكی دادگوزار بۆی هه‌یه هه‌ر له گۆرستانه‌كه‌دا فه‌حسی لاشه بكات یان بیباته‌وه بۆ به‌شی تایبه‌ت.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌گه‌ر كه‌سێ رازی نه‌بێ فه‌حسی پزیشكی دادگوزاری له‌سه‌ر بكرێ، ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی لێپێچانه‌وه‌ی لێ ئاگادار ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی چی پێویست بێت بیكات.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: تیمارگه‌ی دادگوزاری، له كاتی زه‌روردا بۆی هه‌یه داوا له دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كە بكات كه فه‌رمان بدات لاشه‌كه به‌ر له تێپه‌ر بوونی دوو مانگ بنێژرێت.
مادده‌ی بیست و هه‌شت:
مادده‌ی بیست و هه‌شت: وه‌زاره‌ت، ساڵانه له كاتی زه‌رووردا ئه‌مانه داده‌مه‌زرێنێ: یه‌كه‌م: ژماره‌یێ بزیشك كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاردا دابمه‌زرێن. دووه‌م: ژماره‌یێ یاریده‌ده‌ری پزیشكی كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاریدا دابمه‌زرێن.
مادده‌ی پازده:
مادده‌ی پازده: یه‌كه‌م: پزیشكێكی دادگوزار ئه‌م ئیشانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: أ-توشبووه‌كان فه‌حس ده‌كا تا جۆری توشبوونه‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌سنیشان بكات. ب-جه‌سته‌و لاشه‌و ئێسكه‌كان توێكاری (تشریح) ده‌كا تا هۆكاری مردنه‌كه روون بكاته‌وه. ج-له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆر و ده‌رهێنانی لاشه‌دا ئاماده ده‌بێ و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سفی بكا یان توێكاری بكات تا هۆكاری مردنه‌كه‌ی روون بكاته‌وه یان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر فرمانێكی تر ئه‌نجام بدات كه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه داوای ده‌كات. د- رای هونه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه پزیشكیانه ده‌رده‌بڕێ كه خراونه‌ته به‌رده‌می دادوه‌ری. ه-ته‌مه‌ن ده‌خه‌ملێنێ. و-پشكنین وموعایەنەی مه‌وقیعی، كه پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌دات. ز-ئه‌و زه‌برانه (الوقعات) فه‌حس ده‌كات كه پێوه‌ندییان به جورمی ئاكار و ئه‌خلاق و ره‌فتاری گشتییه‌وه هه‌یه. ح-مادده‌ی تۆماوو و خوێنین و فه‌صائیله‌كانیان فه‌حس ده‌كات. ط-تووك و موو فه‌حس ده‌كا و جێگه‌ی ده‌ركه‌وتن و په‌یدابوونیان نیشان ده‌دات. ی-نموونه گه‌لی شانه‌یی (النسجیه) جۆر به جۆر فه‌حس ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جۆر و سروشتیان ساغ بكاته‌وه. ك-نموونه گه‌لی غه‌یره شانه‌یی جۆر به جۆری، به نموونه، وه‌ك سڕكه‌ر و زه‌هر و گولله‌و ده‌ردراوه‌كان (إفرازات)ی له‌ش و هی یكه و جل و به‌رگی جۆراو جۆر شیكاری (تحلیل) ده‌كات. دووه‌م: بزیشكی دادگوزاری، له‌سه‌ر داوای دادوه‌ری ولایه‌نانی پێوندیداری لێ پێچانه‌وه، راپۆرتێكی پزیشكێتیی دادگوزاری له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌ركێ ئه‌نجامی بدات، رێك ده‌خات. سێیه‌م: راپۆرتی پزیشكی دادگوزار نهێنی ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: لاشه‌یه‌ك گومانی نه‌خۆشییەکی په‌تا (وباْ )ی له‌سه‌ر بێ، له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه لائیمه ته‌ندروستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیار كراوه ناشێ توێكاری بكرێت و، له‌م باره‌دا ده‌ستوبرد دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه و لایه‌نه ته‌ندروستییه تایبه‌كاره‌كگانی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وت:
مادده‌ی بیست و حه‌وت: هه‌ر زه‌برێكی پزیشكی دادگوزاری، ده‌شێ له كاتی زه‌رووردا به بڕیاری دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی دادگای جینایات كه ئه‌و دادوه‌ره‌ی پێوه‌نده، له پارێزگایه‌كه‌وه هه‌واڵه‌ی پارێزگایه‌كی دی بكرێت.