أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌وه‌ی پله‌داركردنه‌كه ده‌یگرێته‌وه ده‌رماڵه‌ی دنه‌دانی له پاداشتی دووریی جێگای ئیشه‌كانیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: 1/جێگه‌ی (أ) سه‌د دینار. 2/جێگه‌ی(ب) سه‌دو بیست و پێنج دینار. 3/جێگه‌ی (ج) سه‌دو په‌نجا دینار.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته ئه‌و جێگایانه دیار بكا كه مادده‌ی چواره‌م ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه له ماوه‌ی پله‌داركردنه‌كه‌دا، رێگایان پێ نادرێ كه دوای ده‌وامی ره‌سمی ئیختیصاصاتی خۆیان له تاقیگه تایبه‌تییه‌كاندا پیاده بكه‌ن، ماوه‌ی پله‌داركردنه‌كه‌شی (پێنج) ساڵه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خولی تاقیگه‌ییه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه ناچنه خوله‌كه‌وه ماوه‌كه ده‌بێته (ده) ساڵ و له‌م باره‌یاندا لیژنه‌ی هونه‌ریی وه‌زاره‌ت، له‌رووی نه‌زه‌ری و عه‌مه‌لیشه‌وه هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌رچووی كۆلێجی زانسته‌كان (به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی) له تاقیگه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگاكاندا به پێی پێداویستی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان دادمه‌زرێ و، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له ژێر مه‌شقدا ده‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته كار.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆی هه‌یه به‌هاوته‌گبیری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پێكه‌وه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی وه كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و مه‌شق كردووانه، دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی مه‌شق، به‌سه‌ر مه‌ركه‌زه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا، به پێی پێداویست دابه‌شی ده‌كا و تا دوو ساڵ ده‌مێننه‌وه.