أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (21)
مادده‌ی (21): هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبستێت به گواستنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێك یان به‌شێكی ئه‌ندام یان شانه‌یه‌ك له جه‌سته‌ی مرۆڤێك به‌بێ ئه‌وه‌ی مردنی به سه‌لماندنێكی دڵنیاییده‌ر سه‌لمێندرابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده (15)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه‌و، ببێته هۆی مردنی كه‌سه‌كه له‌گه‌ڵ پێزانینی به‌م كاره، ئه‌وا سزای كوشتنی ئه‌نقه‌ست و له‌گه‌ل سوربونی پێشوه‌خته به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت و، له‌گه‌ل پێبژاردنێك كه له (30) سی ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (50) په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت و، سزاكه‌ی ده‌بێته زیندانیكردنی كاتی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (7) حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت و پێبژاردنێك كه له (10) ده ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (20) بیست ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌شداری كردبێت له ده‌ركردنی بڕیاری دڵنیایی بوون له مردن به‌بێ ئه‌نجامدانی ئه‌و پشكنینانه‌ی له مادده (15)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
مادده‌ی (22)
مادده‌ی (22): نێوانگیریی له‌و تاوانانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ركراوه به‌هه‌مان سزای بڕیاردراو بۆ تاوانه‌كه سزا ده‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نێوانگییر له سزاكه ده‌بوردرێت ئه‌گه‌ر هه‌واڵی تاوانه‌كه‌ی دایه ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ر له هاتنه دی بنه‌ماكانی تاوانه‌كه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌شداری كردن له گرتنی تاوانباراندا.
مادده‌ی (23)
مادده‌ی (23): دادگا بۆی هه‌یه سه‌رباری ئه‌و سزایانه‌ی بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه بڕیار دراون، حوكم بكات به سه‌رجه‌م یان هه‌ندێك له‌م رێوشوێنانه‌ی خواره‌وه به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان: یه‌كه‌م: بێبه‌شكردن له پیاده‌كردنی پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك له (5) پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: داخستنی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی مۆڵه‌ت نه‌دراو به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی چاندنی ئه‌ندامه‌كان كه تیایدا تاوانه‌كه ئه‌نجام دراوه، بۆ ماوه‌یه‌ك له (2) دوو مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (1) یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت، و ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه له دامه‌زراوه پزیشكییه‌كان نه‌بێت ئه‌وا حوكم ده‌درێت به داخستنی هه‌تاهه‌تایی.
مادده‌ی (24)
مادده‌ی (24): قه‌ده‌غه‌یه به شێوه‌یه‌كی بنبڕ كه بانگه‌شه كردن بۆ كه‌سی به‌خشه‌ر و كه‌سی پێبه‌خشراو ووه‌رگر به‌سیفه‌تی كه‌سێتی له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا.
مادده‌ی (25)
مادده‌ی (25): وه‌زیری ته‌ندروستی پێڕه‌وی تایبه‌ت به رێكخستنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان له كه‌سانی به‌خشه‌ری بیانی ده‌رده‌كات.
مادده‌ی (26)
مادده‌ی (26): یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه ره‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر دامه‌زراندنی بانكی ئه‌ندام و شانه مرۆییه‌كان له هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك یان بنكه‌یه‌كی پزیشكی بۆ كۆكردنه‌وه و پاراستن و دابین كردنی شانه‌كانی چاندنی گلێنه و شانه‌كانی دیكه بۆ مه‌به‌سته‌كانی چاندن، به‌و مه‌رجه‌ی له‌و دامه‌زراوه گشت توانا هونه‌رییه پێویستیه‌كان هه‌بێت. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ دیاریكردنی رێگاكانی كۆكردنه‌وه و پاراستنی ئه‌ندامه‌كانیان یان شانه‌كان له‌و دامه‌زراوانه‌ی له (به‌ندی یه‌كه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه ده‌ربكات.
مادده‌ی (27)
مادده‌ی (27): دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی پابه‌ند ده‌بێت به ئه‌نجامدانی پشكنینه كلینكی و تاقیگه‌ییه‌كانی پێویست له‌سه‌ر كه‌سی به‌خشه‌ر، یان وه‌سیته‌كار به‌ر له مردنی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندام یان شانانه‌ی ده‌ویسترێت ببه‌خشرێت یان وه‌سیه‌تیان پێ بكرێ له‌دوای ریشه‌كێش كردنیان له جه‌سته‌كه‌ی بۆ مسۆگه‌ر كردنی سه‌لامه‌تیان و خالی بونیان له نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان.
مادده‌ی (28)
مادده‌ی (28): ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆر له‌گه‌ڵ بانكه جیهانییه تایبه‌تمه‌نده‌كان له ئه‌ندامه مرۆییه‌كاندا ئه‌نجام درا ئه‌وا پێویسته گشت رێكاره یاساییه وته‌ندروستییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان له‌و جۆره حاڵه‌تانه بگرترێته به‌ر بۆ سه‌لماندنی سه‌لامه‌تی ئه‌ندامه مرۆییه‌كه له نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان.
مادده‌ی (29)
مادده‌ی (29): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی (30)
مادده‌ی (30): یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیر رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیر له رێگای لیژنه رێنمایی تایبه‌ت به كار‌و به‌رپرسیاریه‌تی و هیكه‌لیه‌تی پرۆگرامی به‌خشین و چاندنی ئه‌ندامه‌كان ده‌ربكات.
مادده‌ی (31)
مادده‌ی (31): ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوبونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.