أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (4) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: 1. نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بروانامه‌ی زانكۆ به‌رێوه‌ی ده‌با. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دادگه‌ری گشتی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌با به مه‌رجێ به لانی كه‌م دادوه‌ری پله (2) بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه پێك دێت: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌سی (الافراد) به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێت. دووه‌م: به‌رێوبه‌رایه‌تی ژمێریاری: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێ و پسپۆری هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه به خۆوه ده‌گرێ: 1. به‌شی ژمێریاریی. 2. به‌شی ورده‌كاری. سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری: یه‌كێك به‌ریوه‌ی ده‌با خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێ و به‌شی گه‌نجینه (المخازن) به خۆوه ده‌گرێ. چواره‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگه‌ری و یاسایی: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به كالۆریۆس له یاسا به‌رێوه‌ی ده‌با و له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1. به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگه‌ری. 2. به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی یاسایی. ج- به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی. پێنجه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خشه‌دانان و به دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ به‌رێوه‌ی ده‌با و له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. به‌شی نه‌خشه كێشان. 2. به‌شی به‌دواداچوون. 3. به‌شی سه‌رژمێری (ئاماركردن). 4. به‌شی بیناسازی (مبانی).
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته كۆتایی مادده‌ی سێیه‌مه‌وه: (مافی ئه‌وه‌یشی هه‌یه كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دادوه‌ران و قازیه‌كاندا بكات، به دادوه‌رانی دادگای ته‌مییز و كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی دیكه‌ی دادگه‌ریشه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت)
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (6) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه (بۆ وه‌زیری داد هه‌یه دادوه‌رێك به دادوه‌ری دادگای ته‌مییزیشه‌وه به ره‌زامه‌ندی ده‌ست نووسی خۆی دابێ (انتداب) بكات بۆ فه‌رمانگه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت.