أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م :
مادده‌ی چواره‌م : وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی كاره‌كانیه‌تی و سیاسه‌ته‌كه‌ی ئاراسته ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و كاروباره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌بریكارانی وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێت، بسپێرێت. دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت: أ- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی: له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی بازرگانییه‌وه تایبه‌تن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پێشه‌سازی: له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی پیشه‌سازییه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌و وه‌زیره‌وه به‌نده و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ستهێنابێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكارانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێناپه‌ڕێت و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و كاركردنیان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. شه‌شه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتی یه‌كان: ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ: 1- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی و كارگێریی. 2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی. 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی. 4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. 5- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به دواداچوون. حه‌وته‌م:أ ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: 1- وه‌زیر/ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن. 3- راوێژكارانی وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن. 4- به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان/ ئه‌ندامن. 5- وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ركه‌سێكی شاره‌زا كه له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی به گونجاوی بزانێ له‌كاتی پێویستدا بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بانگی بكات به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. ب ـ ئه‌نجومه‌ن به گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت ده‌بێ و لێكۆڵینه‌وه له رێگاكانی سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفت و كۆسپانه‌ی كه ره‌نگه رووبه‌رووی ببنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.