أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ته‌واوی هه‌موو مووچه و ده‌رماڵه و مافه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێ كه دیله‌كه له ماوه‌ی دیلیه‌كه‌ی به‌خێوی ده‌كردن. دووه‌م: ماوه‌ی دیلیه‌كه بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك وه‌ك خزمه‌تی كرده‌یی حیساب ده‌كرێ.
مادده‌ی چل و چواره‌م:
مادده‌ی چل و چواره‌م: فه‌رمانداری گشتی بۆی هه‌یه خزمه‌تی ئه‌فسه‌ری پابه‌رز و ته‌كنیكی و پسپۆره‌كان درێژبكاته‌وه له حاڵه‌تی پێویستدا كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌خوازێ به‌مه‌رجێك ماوه‌ی درێژ كردنه‌وه‌كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕنه‌كات.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م:
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی سه‌لمێنرا ده‌ستی هه‌بووه له داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی له ناوچوو و به‌شداریی كردبێ له تاوانه‌كانی ره‌شه‌كوژی و ئه‌نفال و كۆمه‌ل كوژی (جینۆساید)ی گه‌لی كوردستان.
مادده‌ی چل و نۆیه‌م:
مادده‌ی چل و نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی په‌نجایه‌م:
مادده‌ی په‌نجایه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆیان هه‌یه پێڕه‌و و رێنمایی پێویست هه‌ر یه‌كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات .
ماده‌ی نۆزده‌هه‌م:
ماده‌ی نۆزده‌هه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ر له‌به‌ر به‌دره‌وشتی یان له‌به‌ر بێ توانایی به پێی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی حه‌ڤده‌م له‌م یاسایه خرایه سه‌ر لیستی نیومووچه‌یی، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له لیستی نیومووچه‌یی له ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌رده‌كرێ له جاری یه‌كه‌م و دوو چه‌ندانه‌یشی لی ده‌رده‌كرێ له جاری دووه‌م و له جاری سێیه‌میش خانه‌نشین ده‌كرێ.
مادده‌ی بیستءدووه‌م:
مادده‌ی بیستءدووه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ڕێنمایی وه‌زیر دیاری ده‌كرێن: یه‌كه‌م: پله‌ی ئیمام و مووچه‌و سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی. دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئیمام و به‌رگ و نیشانه‌كانی.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م:
مادده‌ی بیست وسێیه‌م: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ریزه‌كانی هێزی(پێشمه‌رگه – زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)خزمه‌ت ده‌كه‌ن مووچه‌ی ته‌واو و هه‌موو ئه‌و ده‌رماڵانه‌یان له كاتی مندالأ بوون و له ماوه‌ی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی پێ ده‌درێ.
مادده‌ی بیست وچواره‌م:
مادده‌ی بیست وچواره‌م: مه‌رجه‌كانی پله پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌و سزادان و مۆڵه‌ت و كاروباره‌كانی تر بۆ پله‌داره‌كان به یاسا دیار ده‌كرێت.