أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و منداڵانه‌یان به‌ناوی خۆیان تۆماركردووه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بووردرێن و سه‌ر له نوێ به ناوی دایك وباوكی شه‌رعیان به‌پێی داواكارییه‌ك كه له لایه‌ن خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی یاخود داواكاری گشتی پێشكه‌ش كرابێ تۆمارده‌كرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1999 هه‌موو كاروباری خاوه‌ن شه‌هید وبزربووه‌كان وئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌ڵمه‌تی كۆكوژی( كورده فه‌یلیه‌كان و بارزانیه‌كان وقوربانییانی ئه‌نفال وچه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه وناوچه‌كانی تر و بزربووانی ماوه‌ی راپه‌رینه‌كه‌ی ئاداری1991 و كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی دوای له كوردستان ـ عیراق ده‌گرێته‌وه، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ویاسای ژماره (9)ی ساڵی 2007 ناكۆك نه‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه له ره‌سمی دادی وره‌سمی پوول و ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی كه یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌سنیشانیان كردووه ده‌بووردرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) جێبەجێ دەکرێ .
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: كه‌س وكاری شه‌هیدان و بزربووان وئه‌نفالكراوه‌كان كه مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، بۆیان هه‌یه تانه له‌وبڕیارانه بده‌ن له به‌رده‌م دادگا ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه ده‌رحه‌قیان ده‌رچوون و له‌گه‌لأ یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1999 دا ناگونجێن و داوای راستكردنه‌وه‌ی باره‌كه‌یان بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت ئه‌و مافه بچه‌سپێنێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: كه‌س وكاری ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌ی هاریكارییان ده‌كه‌ن لێ ده‌بووردرێن، ئه‌گه‌ر زانیاری ناراستییان له پێناوی پاراستنی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه پێشكه‌ش كردبێ.