أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر هات و له ساڵێكدا به پێ مه‌عزه‌ره‌تی ماقوڵ، له سێ دانیشتنی بانه‌وبان یه‌كدا ئاماده‌نه‌بێ، یان له پێنج دانیشتنی جیا به‌جیادا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه, وه‌ها له قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌نجومەن، ئه‌م كاره تایبه‌ت بە خۆیانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌سووڕێنێ: 1/بۆ هێنانه دیی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا. 2/پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه پێشكه‌ش ده‌كا. 3/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌خاته‌كار. 4/خزمه‌تگوزاره‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و مووچه و ته‌رقیه‌یان دیار ده‌كا. 5/سه‌یری داواكارییه‌كانی له سه‌ندیكادا خۆنوسین (الانتماء الی النقابه) ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندامانیش ئیقرار ده‌كا. 6/له حاڵه‌تێكدا، نه‌قیب، نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ندیكا، له لیژنه ره‌سمیيه‌كان و هی دی دا نه‌كا، ئه‌وه له‌و باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن كه‌سێكی دیكەی بۆ داده‌نێ. 7/هه‌ر مه‌سه‌له و شكاتێكی له لیژنه تایبه‌تكاره‌كانه‌وه بۆ بێت هه‌واڵه‌یان ده‌كا. 8/ده‌ربارەی یاساكاری و پلان دانان و به‌رنامه‌ی ئیداری له هه‌رێمدا، له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌وه به‌شداری ده‌كا. 9/بۆ وه‌دیهانينی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه, لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی پێك ده‌هێنێ. 10/بوجه ته‌یار و ئامادە ده‌كا و ژمێركارێكی یاسايیش بۆ ته‌دقیقكردنی سه‌ر حساب داده‌مه‌زرێنێ. 11/له چوارچێوه‌ی نیاز و مه‌به‌ستی سه‌ندیكاكه‌دا، به‌موڵك كردنی دارایی و زه‌وی وزارو، قبوڵكردنی به‌خشش (هبات) و ده‌سنگه (المنح) و شه‌رتوشرووتی قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی دارایی، هه‌مووی ئیقرار ده‌كا. 12/بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاريی پێویست به‌جێ دێنێ. 13/سه‌یری داواكاریی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب و، نوێنه‌ری نه‌قیب و، هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن دەكا و ده‌یبڕێته‌وه، به مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتێدا بخرێته به‌رده‌می. 14/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان (الجمعیات)، یانه‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌با. 15/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا به سه‌رۆكانی لقه‌كانی ده‌دات. 16/ به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌خشش له‌لایه‌نه بیانییه‌كان قبوڵ ده‌كا.