أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌م: 1/ (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان dێته جێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان بێ، هی ئه‌وه. 2/ئه‌گه‌ر هات و، جێگای نه‌قیب، به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، نوێنه‌ره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ، ئه‌گه‌ر هات و جێگای نوێنه‌ری نه‌قیبیش چۆڵ بوو، ئه‌وا، سكرتێر، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه جیگای ده‌گرێـته‌وه. 3/ئه‌گه‌ر، هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌نجومه‌ن، به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ئه‌ندامێ له ئه‌ندامه ئه‌سڵییه‌كان، به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و جێگای ئه‌میش چۆڵ بوو، ئه‌مه، له‌م باره‌دا، یه‌كێ له دوو ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كه، كامیان ده‌نگی زۆرتری بووبێ، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه. 4/ئه‌گه‌ر پله‌وپایه (جێگاكانی) زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن، له ماوه‌ی دوو مانگدا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆببێته‌وه و كه‌سانێ به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا دیاركراوه، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه به‌مه‌رجێ له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ هه‌ڵبژێرێ.
مادده‌ی شازده‌هه‌م
مادده‌ی شازده‌هه‌م: ئیداره‌ی كاروباری سه‌ندیكا، ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست، له‌مانه پێك دێ: 1/نه‌قیب. 2/هه‌شت ئه‌ندام له‌وانه‌ی كه پیشه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك كردبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ناشێ ئه‌ندامان نووسینگه‌ی پسپۆری دابنێن به بێ ئیجازه وه‌رگرتن له سه‌ندیكاوه. سه‌ندیكا (100) سه‌د دینار ره‌سمی ساڵانه‌ی ئه‌و ئیجازەيە وه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ: 1/ ده‌سته (هه‌یئه) ی گشتی. 2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3/لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط). 4/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا‌كان.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ سه‌رپێچی ده‌قی مادده‌ی بیست و پێنجه‌می ئه‌م یاسایه بكا به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: پێوسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته: پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمیيه‌كانیش وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن، یا ئیش پێ كردنی هه‌ر فرمانبه‌رێكی ئه‌ندام، بنێرن بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له پێناو وه‌دیهانينی ئه‌مانه‌دا كۆشش ده‌كا: 1/به‌رز ڕاگرتنی پیشه‌كه و پاراستنی و، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی پیشه‌یی و رۆشنبیری و ته‌قه‌نیی ئه‌ندامه‌كانی. 2/له رابوونه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمدا هاوبه‌شی بكا و، شانبه‌شان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانیشدا، بۆ ره‌نگڕشتنیان هاوكاری بكات. 3/رێكخستنی رێسا و شێوازی هه‌ڵسوڕاندن و، موراقه‌به‌كردنی وه‌كارخستنی پیشه‌كه. 4/هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌موو دایه‌ره و ده‌زگا و سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان و توندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌یئه ئیدارییه ئیقلیميیه‌كاندا به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سه‌ویه وئاستی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق باڵاتر بكا و به‌ره‌و چاكتری ببات. 5/هه‌وڵ ده‌دا گیانی دۆستایه‌تی هاوپیشه‌یی (روح الزماله) و هاوكۆمه‌كی له نێوان ئه‌نداماندا به‌هێز بكا و دیفاع له مافه‌كانیان بكا و، به‌رژه‌وه‌ندیان بپارێزێ و، مشووری خزمه‌تگوزاریی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تییان بخوا وپێشكه‌شیانی بكات. 6/هه‌موو وزه و توانسته‌كان و شاره‌زایی ژمێریار و ته‌دقیقكاران بۆ خزمه‌ت و پشت قایمكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕه‌گ داكوتانی پیڕۆی فیدراڵی خڕبكاته‌وه و رێكیان بخات.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: 1/ به پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی ((سه‌ندیكای ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق)) داده‌مه‌زرێ، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ويی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه له جه‌رگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بۆ سه‌ندیكا بكاته‌وه. 2/به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری پێك دێ له (15) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ، تا هه‌ڵبژاردنی گشتيی سه‌ندیكا وسه‌رپه‌رشتی كردنی له‌ماوه‌ی (3) سێ مانگدا ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی چوارده‌هه‌م
مادده‌ی چوارده‌هه‌م: نه‌قیب، مه‌رجه: 1/هاووڵاتیی كوردستانی عێراق بێ و نشینه‌ی هه‌رێم بێ. 2/ده‌بێ له پیشه‌كه‌یدا ماوه‌یه‌ك كاری كردبێ، له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی سیازده‌هه‌م
مادده‌ی سیازده‌هه‌م: 1/ هه‌ر ئه‌ندامێ، زه‌پتییه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردبێ، ناشێ لە كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا به‌شدار بێت. 2/بڕیاره‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن، جا ئه‌گه‌ر هات و ده‌نگه‌كان هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ئه‌و تایه قورس ده‌بێ (دیباته‌وه) كه ده‌نگی نه‌قیبی له‌گه‌ڵه.
مادده‌ی یازده‌هه‌م
مادده‌ی یازده‌هه‌م: 1/ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه، یا ئه‌و مه‌ندوبانه، پێك دێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه و، له سه‌ندیكادا به باڵاترین ده‌سه‌ڵات له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. هه‌ر سێ ساڵیش "جارێ" كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و داواكردنی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ جێگای ئه‌ندامێتيی ئه‌نجومه‌ن، له باره‌گای خۆیدا سازده‌دا، (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌ستەی) گشتی، یا مه‌ندووبه‌كان، دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر (نصاب)یش نه‌هاته جێ، ئه‌وا، دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن له كات و جێگای دیاركراودا ده‌ست پێده‌كا، له‌م باره‌دا، (نصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان مه‌ندووبان دێته جێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و رێژه‌یه‌ش داگه‌ڕا، ئه‌وه، له‌م باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن به‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه بۆ خولێكی تریش له كاری خۆیدا به‌رده‌وامه. 2/ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگای موندووبانه‌وه ده‌كرێ. رێژه (نسبه)ی نواندنیش، ئه‌نجومه‌ن، خۆی یا جێگری پله‌وپایه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاری ده‌كا، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1/ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، ئه‌وانه‌یان كه سه‌ر به دایه‌ره‌ی ره‌سمی، یان نیمچه ره‌سمییه‌كانن، مافی خۆیانه (به‌ره‌زامه‌ندیی دایه‌ره‌كانیان) دوای ده‌وامی ره‌سمی به پیشه‌ی خۆیانه‌وه خه‌ریك بن. 2/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی، به پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، له پیاده‌كردنی پیشه‌ی خۆی به‌ربه‌ست كرابێ، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا وپێڕۆ و رێسايانه‌ی كه له دایه‌ره‌كه‌ی خۆیدا، له‌كاردایه، مافی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌يی ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/خۆنوسین له سه‌ندیكادا، به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه بدرێ به نه‌قیب، یا به سه‌رۆكی لق له پارێزگه‌كاندا، ده‌شبێ هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویستی له‌گه‌ڵدا بێ. 2/ئه‌و داواكاریی خۆنووسینه، له‌ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی له سه‌ندیكا تۆماركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن. ئه‌نجومه‌نیش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێ سه‌یری بكا و بیبڕێته‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ر ماوه‌كه به‌سه‌ربچێ و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕیبێته‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3/ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، به بڕیارێكی هۆنیشانده‌ر (مسبب) داواكارییه‌كه بداته‌وه دواوه، له‌و باره‌دا، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا تانه له بڕیاره‌كه بدا، ئیدی بڕیار، بڕیاری داگایه و ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندام پێویسته خۆی له‌م ره‌فتارانه لابدات: 1/كه‌مته‌رخه‌می یا ته‌گه‌ره‌نانه‌وه له رێگای جێ به‌جێ كردنی یاسا و پێڕۆكانی سه‌ندیكادا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ. 2/هه‌ڵسوڕاندنی پیشه به‌بێ تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه. 3/ره‌چاونه‌گرتنی ره‌وشی پیشه‌گه‌ری و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی حورمه‌تی پیشه، واتا پێویسته ره‌فتار به پێی ده‌قی رێساكانی پێڕۆی ناوخۆ بكرێ. 4/ ناوونیشانێكی پیشه‌یی له خۆی بنێ، یا سیفه‌تێكی درۆی پیشه‌یی به‌خۆی بدا كه به پێی یاسا و پێڕۆی كارپێكراو ته‌سدیق نه‌كرابێ، و به‌هه‌ر رێگایه‌كیش بۆی بكرێ راگه‌یاندنی بۆ بكات. 5/به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه، له هه‌ڵه‌یه‌كی هۆنه‌ركاریی گه‌وره تێوه‌گلێ، زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره به په‌یوه‌ندداران بگه‌یه‌نێ. 6/به پێچه‌وانه‌ی ده‌قی پێڕۆی ناوخۆ، یا به‌و رێنماییانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌ریان دێنێ، له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌دا زیاتر پێ درێژ بكا.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ: 1/ئابوونه‌ی خۆنووسین (الانتماء) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی به‌شداربوون. 2/ده‌رامه‌ت (ایرادات)ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌دا. 3/ره‌سمی نووسینگه (اختصاصیه)كان. 4/پیتاك (الاكتتاب) و قازانجی چاپه‌مه‌نی و ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگێڕانی سه‌ندیكا. 5/ده‌سنگه(منح) كانی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و، ئه‌و پێشكه‌ش و به‌خششه‌ش كه (دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه پێوه‌ندداره‌كان) لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یده‌نێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: لیژنه‌ی زه‌پتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه بدات: 1/هۆشیاردان (الانذار). 2/بێ به‌شكردنێكی ره‌فته‌نی (الحرمان المؤقت) له خزمه‌تگوزاريی سه‌ندیكایی، بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك نه‌ترازێ. 3/قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕاندنی پیشه له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربه دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كانن، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ نه‌ترازێ، ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ش ته‌نها كاری دوای ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێ دایه‌ره‌كه‌شی له‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه ئاگاداربكاته‌وه.
مادده‌ی پازده‌هه‌م
مادده‌ی پازده‌هه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گێڕێ: 1/سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی وئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كا. 2/نوێنه‌رایه‌یی سه‌ندیكا له هه‌ر موعامه‌له‌یه‌كدا كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عه‌كانی دادگایی و ئیداری و هه‌یئه‌تە ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیيه‌كان و ئه‌هلییه‌كان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌ندیكا بۆ كۆنگره‌كان و ته‌سدیقكردنی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ر به سه‌ندیكایش ده‌شتوانێ هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خۆی بدات به‌هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی بیه‌وێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م: 1/ئه‌نجومه‌ن، به ده‌نگدانی نهێنی، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردندا نوێنه‌رێ بۆ نه‌قیب و،سكرتێرێك وئەميندارێكی سنوق (خەزنەدار) لە ناو ئەندامانی خۆي‌دا هەڵدەبژێرێ و، دەسەڵاتی هەر يەكەشيان پێڕۆی ناوخۆ دياری دەكا. 2/ ئەنجومەن كۆبوونەوە ئاساييەكانی خۆی، لە كەمی، مانگی جارێ سازدەدا، هەروەها دەشێ، لەسەر داواكردنی نەقيب، یا داواكاریی سێیه‌كی ئه‌ندامان، دانیشتنی ناوه‌خت (استثنائی)یش ساز بدا.