أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌كانی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2/سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ژمێریار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 4/نه‌قیب: نه‌قیبی ژمێریار و ته‌دقیقكاران. 5/تۆمار: ئه‌و تۆماره تایبه‌تییه‌ی سه‌ندیكایه كه بۆ ناونیشان نووسینی ئه‌ندامه‌كانی ئاماده‌كراوه. 6/پیشه: هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌ی ژمێریاری و ته‌دقیقكردنه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی، ئه‌مانه‌ن: 1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم، یان جێواری هه‌رێم بێت. 2/نابێ به جینایه‌تێكی نا سیاسی، یا به جونحه‌یه‌كی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم درابێ. 3/ده‌بێ يه‌كێ له‌م بڕوانامانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ: أ/ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ب/ دبلۆم له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ج/بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی هه‌بێ و ماوه‌یه‌كیش له پیشه‌ی ژمێرکاری یان ته‌دقیقكردندا ئیشی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1/ئابوونه‌ی خۆنووسین له سه‌ندیكاكه‌دا (30) سی دیناره. 2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بیست دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ، كه هه‌موو ساڵی له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ندامێ له‌سه‌ر وه‌ختی (موعد) ئابوونه‌دانه‌كه دواكه‌وت، ئه‌وا، له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونه‌كه غه‌رامه ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ساڵ دوا به دوای یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ، دوای خست، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌هه‌م
مادده‌ی دوازده‌هه‌م: ده‌سته‌ی گشتی، ساڵانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا: 1/ته‌سدیقكردنی بوجه. 2/گفتوگۆكردن لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانە وكاروباروحساباتی سەنديكا. 3/بۆ سه‌یركردنی پێشنیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن کە ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكا پێشكه‌شی ده‌كا. 4/له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكادا، پاكتاو كردنی موڵك و ماڵ و داراییه‌كانی سه‌ندیكا ئیقرار ده‌كا. 5/ده‌شێ له‌سه‌ر داواكاریی نه‌قیب و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، یا له‌سه‌ر داواكاریی نووسراوی سێیه‌كی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی به مه‌رجێ هۆیه زه‌روورە‌كانی له بانگهێشته‌كه‌دا روون بكرێـنه‌وه. 6/له كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتێدا، له‌وه زیاتر كه باسی كاروباری ناو به‌رنامه‌ی كار، یان باسی هۆ و مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه بكرێ، ناشێ باسی هیچ شتێكی دی بكرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ده‌كرێ تانه‌ی لێ بدرێ و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1/ كاروباری لقی سه‌ندیكا له پارێزگه‌دا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لقه‌وه، كه نوێنه‌ری سه‌ندیكایه له‌وێ، ده‌گێڕدرێ. 2/لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك وچوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ، ئه‌ندامانی لقی پارێزگه‌كه هه‌ر سێ ساڵ جارێ به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیانده‌بژێرن، به مه‌رجێ له‌وانه بن كه به‌و پیشه‌یه‌وه خه‌ریك بن. لیژنه‌كه‌ش، یه‌كێ له چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی خۆی به نوێنه‌ری سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێ به‌مه‌رجێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3/ لە كۆبوونەوەكانی ليژنەی لقدا هەمان ئەو ئيجرائاتە پەيڕەو دەكرێ كە تايبەتن بە كۆبونەوەكانی ئەنجومەن.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1/نه‌قیب به بڕیارێ كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یدا، بۆ ئیشوكاری سه‌ندیكا خۆی ته‌رخان ده‌كا. 2/رێژه‌ی، بۆكاری سه‌ندیكایی ته‌رخانكراوه‌كان، له داواكاریی ئه‌نجومه‌ندا، ناشێ له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئەنجومەن، به نه‌قیبیشه‌وه، بترازێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ: 1/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانیشی ده‌خاته كار. 2/خزمه‌تگوزاران بۆ لق داده‌مه‌زرێنێ و مزوكرێیان دیار ده‌كا، دوای ته‌سدیقكردنی ئه‌نجومه‌ن. 3/كه‌سێ ده‌ستنیشان ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی له لیژنه ره‌سمییه‌كان و شتی دیكه پارێزگاكه‌دا نوێنه‌ری لق بێت. 4/پێشنیاز و ئامۆژگاریی تایبه‌ت به كاروباری لق ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، ئه‌میش ده‌رباره‌یان بڕیار ده‌رده‌كا. 5/بوجه‌ی خه‌مڵكراوی ساڵانه‌ی لق ته‌یار و ئاماده ده‌كا و ده‌یخاته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سدیقی بكا. 6/ئه‌رك و مه‌سره‌فی پێویستی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری لق له بوجه‌ی لقه‌كه خه‌رج ده‌كا. 7/لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی، له پارێزگه‌كه‌دا بۆ وه‌دێهێنانی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ. 8/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌یداتێ، هه‌ڵیانده‌سووڕێنێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1/لیژنه‌ی زه‌پتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دایان ده‌نێ به‌مه‌رجێ سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌ندامێ بێ له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن. 2/لیژنه‌ی زه‌پتی تایبه‌ته به سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچيیانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووە و، له‌و مه‌سه‌له وشكاتانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا و، ده‌شتوانێ یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی خۆی راسپێرێ كه لێیان بكۆڵێته‌وه و راپۆرتێك له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش بكات. 3/لیژنه‌ی زه‌پتی له‌سه‌ر ئه‌و رێسایانه‌ی له یاسای زه‌پتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه، ره‌فتار ده‌كا.