أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: 1/ ئه‌گه‌ر سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، وای به‌باش بزانن كه ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی ساز بدا، یان ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێكی هۆدار داوای كۆبوونه‌وه‌یه بكات، ئه‌وه له‌م باره‌دا ده‌شێ ئه‌نجومه‌ن به پێی ئوسوڵ بانگهێشته‌كه ده‌ربكا و له ماوه‌ی مانگێكدا كه له رۆژی تۆماركردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكات. 2/ ده‌سته‌ی گشتی ناشێ گفتوگۆ له‌سه‌ر غه‌یری ئه‌و مه‌سه‌لانه بكا كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ سازدراوه، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێ كه پێوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌لانه‌وه هه‌یه، یان لق و باڵی ئه‌و مه‌سه‌لانه بن.
مادده‌ی بیست و شه‌ش
مادده‌ی بیست و شه‌ش: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1/بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته كار. 2/خزمه‌تگوزارانی لق داده‌مه‌زرێنێ و كرێیان دیاری ده‌كا. 3/نوێنه‌رێ داده‌نێ كه له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا لق بنوێنێ. 4/پێشنیار و ئامۆژگاری له باره‌ی كاروباری لقه‌وه، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدا. 5/له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی لقدا سه‌رف و خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق ئه‌نجام ده‌دا و راپۆرتی دارایی و حسابی كۆتاش پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا. 6/لێژنه‌گه‌لی لق بۆ وه‌دیهانینی ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ. 7/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه‌به پێی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌دا، هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێ.
مادده‌ی بیست و دوو
مادده‌ی بیست و دوو: لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكده‌هێندرێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵیانده‌بژێرێ.
مادده‌ی بیست و پێنج
مادده‌ی بیست و پێنج: 1/كاروباری سه‌ندیكا، له پارێزگه‌كاندا، لیژنه‌ی لقی پارێزگه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. 2/لێژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه هه‌ر سێ ساڵ، جارێ، به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵبژێردرێن، به‌مه‌رجێ پیشه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاندبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وت
مادده‌ی بیست و حه‌وت: دارایی سه‌ندیكا له‌م داهاتانه پێك دێت: 1/ئابوونه‌ی ئینتما و به‌شداربوونی ساڵانه. 2/ئه‌و ده‌سنگانه (المنح)ی كه لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ئه‌و باربۆ (تبرعات) و به‌خششانه‌ش كه ئه‌ندامان و خه‌ڵكی دیكه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. 3/قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه بۆ سوودی سه‌ندیكا سازده‌درێن. 4/قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا. 5/قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ش كه سه‌ندیكا دایانده‌مه‌زرێنێ. 6/ مزو كرێی ته‌ئییدی توانستی دارایی كه‌سانی سه‌ر به سه‌ندیكا و هی ئه‌و به‌شاهێدبوونه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئابووریناسان. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه نه‌قیب: نه‌قیبی ئابووریناسان. ئابووریناس: هه‌موو ئه‌ندامێكه له سه‌ندیكاكه‌دا بڕوانامه‌یه‌كی له زانسته‌كانی ئابووریدا هه‌بێ له به‌كالۆریوس كه‌متر نه‌بێ یان هاوتای به‌كالۆریۆس بێت. هه‌ڵسوڕاندنی پیشه: به پێی حوكمه‌كانی هه‌ڵسوراندنی پیشه، له پیشه‌كه‌دا كه‌وتبێته كار.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: به‌شداربووه‌كان: ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه, بۆ سوود وه‌رگرتن له شاره‌زاییان، یان، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له بزاڤی سه‌ندیكاكه وه‌ربگرن، ده‌شێ به به‌شداربوو وه‌ربگیرێن: 1/ئه‌و ئابووریناسه بیانیانه‌ی شه‌رتوشروتی مادده‌ی چواره‌میان تێدا فه‌راهه‌مه و نشینه‌ی كوردستانی عێراقن. 2/ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی باڵایان هه‌یه وله كاروباری ئابووری یان دارایی یان بازرگانیدا، بۆ ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به شاهێدی حكومه‌ت، یا به شاهێدی شیركه‌تێكی هاوپشك (شركه مساهمه) یا شیركه‌تێكی خاوه‌ن به‌رپرسییه‌كی دیاریكراو، به مه‌رجێ شه‌رتوشروتی ئه‌هلیه‌تیشیان تێدا فه‌راهه‌م بێت.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سته‌ڵاته له سه‌ندیكادا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن. 2/ته‌سدیق كردنی بودجه و حسابكاریی كۆتایی و راپۆرتی دارایی. 3/گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ئیداری و بڕیاردان له‌سه‌ری. 4/ئیقراركردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسا و ئیقراركردن و هه‌مواركردنی گه‌ڵاڵه (لوائح)ی پێرۆ.
مادده‌ی بیست و چوار
مادده‌ی بیست و چوار: بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی زه‌پتی، ئه‌وه‌یان له باردا هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه به یه‌كجاری ده‌یبڕێنێته‌وه.
مادده‌ی بیست وسێ
مادده‌ی بیست وسێ: لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌توانێ هه‌ر سزایه‌ك له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدا: 1/به ئاگاهێنانه‌وه (الفات النظر) 2/ئینزار 3/قه‌ده‌غه‌كردن له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
ماددەی سێیه‌م
ماددەی سێیه‌م: ئامانجی سه‌ندیكا وه‌دیهانينی ئه‌مانه‌یه: 1/له پشت گرتنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراسیدا به‌شداری ده‌كا و، بۆ را‌گرتن و پته‌وكردن و به‌ره‌وباشتربردنی فیدرالیه‌تیش، ده‌بێته پشت و په‌نا 2/به‌زركردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی پیشه‌یی و زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستيی ئه‌ندامه‌كانی. 3/ئاسانكردنی رێگای كاركردنی له باروگونجاو بۆ ئه‌ندامه‌كانی. 4/رێكخستنی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامه‌كان و، پێوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومی و ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێم و، داكۆكی كردنیش له مافه‌كانیان. 5/هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته و ده‌زگا و كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكاكانی دیكه‌ی هه‌رێم كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكاكه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. 6/مسۆگه‌ر كردنی ئاسووده‌یی دوا رۆژی نه‌خۆشی پیری و زه‌بوونی بۆ ئه‌ندامه‌كانی. 7/بزاڤ پێدان و نه‌دانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، بۆ ئه‌وه‌ی له فراژوكردنی (التنمیه) ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا به‌شداری بكات.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: شه‌رتو شروتی ئه‌ندام ئه‌مانه‌یه: 1/ هاوڵاتی هه‌رێم یا نیشته‌جێی هه‌رێم بێت. 2/به جینایه‌تێكی غه‌یره سیاسی حوكم نه‌درابێ، یان به جونحه‌یه‌کی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ. 3/له زانسته ئابووریه‌كاندا بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ له به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێ یان هاوتای به‌كالۆریۆس بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌شێ به بڕیارێ له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه، ده‌زگا وهه‌یئه‌ت و دامه‌زراو‌ی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵی و دارایی و ئیداری، به ئه‌ندامی فه‌خری (ئه‌ندامی شاناز)، به ئابوونه‌یه‌كی به‌شداربوونی ره‌مزی كه له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاریی ده‌كا، وه‌ربگيرێن.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: 1/ ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیدا، زۆرینه‌ی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، نیصاب نایه‌ته‌جێ، له‌و باره‌دا، كه نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا ده‌سته‌ی گشتی، دوای پازده رۆژ، له‌هه‌مان كات و جێگای دیاركراودا كۆده‌بێته‌وه، له‌م باره‌دا، نیصاب به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته جێ، ئه‌وجا هه‌موو بڕیارێ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر هات و ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب به‌ر كام تا بكه‌وێ، هی ئه‌وه. 2/ئه‌ندامێ ئه‌گه‌ر له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌ی بێیه‌ش كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا به‌شداری بكات.
مادده‌ی بیست وهه‌شت
مادده‌ی بیست وهه‌شت: لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی له هه‌ڵسوڕاندنی كاره‌كانی خۆیدا به‌پێی رێساكانی یاسای به‌رزه‌پتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ره‌فتار ده‌كا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1/ئابوونه‌ی ئینتما له سه‌ندیكادا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره. 2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ كه هه‌موو ساڵێ له مانگی شوبات نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاركراو ئابوونه‌كه‌ی نه‌دا و، دواكه‌وت، ئه‌وه، له‌و باره‌دا (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شدابوونه‌كه‌ی غه‌رامه‌ی دێته سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر هات و، دوو ساڵی بانه وبان یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ دوای خست، ئه‌وا، ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه. 3/ئه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی نه‌دابێ له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/ئینتما له سه‌ندیكادا، به‌داواكردنێكی نووسراو ده‌بێ، هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێويستی له‌گه‌ڵدا بێ و بدرێ به نه‌قیب. 2/داواكارییه‌كه له ماوه‌ی پازده رۆژدا كه له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش، ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و ماوه‌یه تێ په‌ڕی و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕییه‌وه، ئه‌وه, له‌و باره‌دا به قبوڵ كرا‌و داده‌نرێ. 3/ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێ، هۆی دیاریكراوی تێدا بێ، بۆی هه‌یه داواكاریی ئینتما بداته دواوه، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه, له ماوه‌ی (30) رۆژدا، كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كا له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بگرێ، ئیدی، بڕیار، بڕیاری دادگایه وده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1/به پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌م سه‌ندیكایه نه‌بێ و ئیلتيزاماتی خۆی به‌جێ نه‌هێنابێ نابێ پیشه‌كه هه‌ڵسوڕێنێ. 2/دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كان هه‌ر ئابووریناسێ له سه‌ر ئێش دابمه‌زرێنن یان هه‌ر ئیشێكی تری پێ بكه‌ن، ده‌بێ وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بنێرن بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: به‌شداربووه‌كان و ئه‌ندامه شانازه‌كان مافی ئه‌وه‌یان نییه له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا ئاماده‌ببن، یان بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا خۆیان بپاڵێون.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: ئه‌ندام له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامێتيی نامێنێ: أ/مه‌رگ ب/ ده‌ست له كار هه‌ڵگرتن ج/ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، شه‌رتێ له شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست دابێ.