أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌ربڕین و زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هــه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م: لێژنه: ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه له مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قنووس كراوه. چواره‌م: زیندانی كراوی سیاسی: ئه‌و كه‌سه‌یه كه گیرابێت یا زیندانی كرابێت به‌هۆی ناره‌زایی ده‌ربڕینی بۆ رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له عێراق تا 9/4/2003ی رۆژی رووخانی رژێم له عێراق، له‌سه‌ر ڕا ده‌ربڕین و بیر و باوه‌ڕ یان ئینتیمای نیشتیمانی یان سیاسی، یاخود لایه‌نگیری كردنی ئۆپۆزسیۆن، یان یارمه‌تیدانیان یاخود به‌شداریكردنی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و بڕیاری حوكمكردنی له‌لایه‌ن یه‌كێك له دادگاكان یاخود ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ر به رژێمه ناوبراوه‌كان درابێ. پێنجه‌م: گیراوی سیاسی: هه‌ركه‌سێك گیرابێت، یان گلدرابێته‌وه، یان ڕاگیرابێ به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕیاری حوكمی له‌باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووبێ به‌پێی هه‌مان هۆیه‌كانی كه له (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.