أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (21)
مادده‌ی (21): به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی ده‌داته خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له پێناو بزاڤی رزگاریخوازی كوردیدا شه‌هید بوون به مه‌رجێ له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی (22)
مادده‌ی (22): ماوه‌ی ده‌ستدانه كاری پارێزه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پاش دامه‌زراندنی لیژنه‌ی كاتیی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له 3/1/1993 دا بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه حساب ناكرێت.
مادده‌ی (23)
مادده‌ی (23): هه‌ر پارێزه‌رێكی خانه‌نشین یاخود یه‌كێك له خێزانه‌كه‌ی دا بڕا له وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ی یان له‌سه‌ردانی بۆ مه‌رامی ته‌رخانكردنی مووچه بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ ساڵ پتر بێ هه‌قه‌كه‌ی له‌و ماوه‌ی دابڕانی دا ده‌ستووتێ ته‌نها مه‌گه‌ر ساغ بێته‌وه كه دابڕانه‌كه‌ی به عوزرێكی مه‌شروع بووه‌و دواكه‌وتنیش له پێشكه‌ش كردنی به‌ڵگه‌نامه و ئه‌و زانیارییانه ده‌سته‌ی داوایان ده‌كات به دابڕان له موراجه‌عه‌كردن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م مادده‌یه داده‌نرێ.
مادده‌ی (24)
مادده‌ی (24): كاركردن به ره‌سمی تۆماركردن و ئابوونه‌ی به‌شداریكردن و غه‌رامه وه‌ك به‌ده‌لی ته‌ئمینی صحی و ره‌سمه‌كانی تر كاریان پێكراوه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌ران هه‌ڵده‌بژێردرێت.
مادده‌ی (25)
مادده‌ی (25): كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژبن.
مادده‌ی (26)
مادده‌ی (26): پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.
مادده‌ی (27)
مادده‌ی (27): ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت