أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: وه‌زاره‌تی دارایی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا ورده‌كاری میلاكه‌كانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بۆ ساڵی دارایی /2009 رێك ده‌خات و په‌سندی ده‌كات له‌به‌ر رۆشنایی پاره‌ی تێچووی مووچه‌كان كه له‌بودجه‌دا په‌سندكراون و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داراییشه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان پێش كۆتایی هاتن به ساڵی دارایی/ 2009 راپۆرتێكی دوورودرێژ له‌سه‌ر ئه‌مه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان بكات.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: پاره‌ی پێ به‌خشین (تبرعات) به‌وه‌زاره‌ت و لایه‌نه نه‌لكاوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت پاش په‌سندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه به‌داهاتی كۆتایی بۆ خه‌زینه تۆمار ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ وه‌زیری دارایی له‌پشتیوانه‌ی وه‌زاره‌ت یا لایه‌نی نه‌لكاو به وه‌زاره‌ت بۆ خه‌رج كردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه له‌پێناویدا به‌خشێنراوه ته‌رخانی بكات.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی داراییه راپۆرتی خوله‌كی (دوری) هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی هه‌رێم پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق بكات.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه ته‌رخانكراوی پاره‌ی داهاتی مانگانه، ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی وه دی ده‌هێنێ بخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ مه‌به‌ستی كڕینی داوده‌رمان وهه‌ڵسوڕانی خه‌رجییه‌كانی چاكردنه‌وه به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه و به‌گوێره‌ی داخوازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، خشته‌ی داهاته وه‌ده‌ستهاتووه فیعلییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ بدات.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگاكانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنان (المنهاج الاستپماری) مۆر كردووه له‌هه‌موو ئه‌و باج و ڕه‌سمانه به‌ره‌سمی پوولیشه‌وه ده‌بوردرێن كه له‌هه‌رێم له‌ئه‌نجامی ئه‌و كارانه و له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه كه‌وتۆته سه‌ریان.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی ده‌درێت پاره‌ی ته‌رخان كراوی گشتی په‌سندكراو كه له‌بودجه‌ی ساڵی دارایی/2009 دا به‌ڕێژه‌ی (1%) بخاته سه‌ر پاره‌ی ته‌رخانكراوی گشتی په‌سندكراوی بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ته‌رخان كردنی گوژمه پاره‌ی پێویست بۆ بودجه‌كانی فه‌رمانگه له‌نوێ دامه‌زراوه‌كان له‌ماوه‌ی ساڵی دارایی/ 2009 دا. دووه‌م: ته‌رخان كراوی نوێ بخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان بۆ حاڵه‌ته ناكاوییه‌كان كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.