أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ژوور نابێ هیچ یارمه‌تی یان یاریده‌ی دارایی یا پیتاك یا سلفه‌یه‌ك بدا به پێی په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی یه‌وه ته‌نیا بۆ جێبه‌جێ كردنی (التزام) ه‌كانی نه‌بێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: داخوازی خۆپاڵاوتن به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێش دوو هه‌فته له كاتی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردن به ژوور ده‌درێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: پاره و پولی ژوور به‌م شێوه‌یه به‌گه‌ر ده‌خرێ: 1-سپاردن به بانكه‌كان له هه‌رێمدا . 2-كرینی سه‌نه‌دی قه‌رزی حكومه‌تی هه‌رێم. 3-هه‌ر بوارێكی تری به‌گه‌ر خستن كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ژووردا بگونجێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی یه كه له مادده‌ی (9)دا باس كراوه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژووره‌كانه‌وه و له خوودی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌بژێردرێن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی یه‌كێتی بایه‌خدان به رێكخستن و گه‌شه پێدانی هه‌ر دوو چالاكی ی پیشه‌سازی و ئابووری له سنووری تایبه‌تكاری یه‌كانیدا و چه‌سپاندنی رۆلیان له كاری گه‌شه‌پێدان له هه‌رێمداو به ته‌نگه‌وه هاتنی مافه‌كانی ئه‌ندامانی به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا بگونجێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-مه‌لبه‌ندی هه‌ریه‌كێ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا ژوورێكی بازرگانی و پیشه‌سازی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی داده‌مه‌زرێ. 2-ژوور رێكخراوێكی پیشه‌یی ئابوورییه و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی له سنووری ئه‌م یاسایه ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئامانجی ژوور رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی چالاكی و بازرگانی و ئابووری یه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كانی و له سنووری پارێزگادا و چه‌سپاندنی له كاری گه‌شه‌پێ سه‌ندن له پارێزگا و له هه‌رێمدا.
ماده‌ی هه‌شته‌م:
ماده‌ی هه‌شته‌م: 1-هه‌ر بازرگانێك (كه‌سی سروشتی بێ یا مه‌عنه‌وی) ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له ده‌ستكردنیه‌وه به چالاكی بازرگانی ببێته ئه‌ندامی ئه‌و ژووره‌ی باره‌گا بازرگانییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سنووری تایبه‌تكاریه‌كانیه‌وه. 2-هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له رۆژی ته‌واو بوونی دامه‌زراندنیه‌وه به پێی یاسا ببێته ئه‌ندامی ژوور.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: دادوه‌رێك كه سه‌رۆكه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار دای ده‌نێ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كا.
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له ناو ئه‌ندامانیدا سه‌رۆكێك و دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێ و ئه‌گه‌ر جێگه‌ی هه‌ر كام له‌و دووه چۆڵ بوو ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا یه‌كێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هه‌ڵده‌بژێ و یه‌كێتی و پارێزگا له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاگادار ده‌كا.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی به رێ و شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاسایی ده‌سته‌ی گشتی ژوور بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بانگ ده‌كا (نصاب) به ئاماده بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ساز ده‌بێ و ئه‌گه‌ر له‌و كاته دیاری كراوه‌دا (نصاب) ساز نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌مان رۆژی هه‌فته‌ی دوایی دوا ده‌خرێ و ئه‌وسا ژماره‌ی ئه‌ندامان هه‌ر چه‌ند بێ (نصاب) ساز ده‌بێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژوور چوار ساڵه و ده‌كرێ ماوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ته‌واو بوو هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌هه‌م:
مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌نجومه‌نێك ژوور به‌رێوه ده‌با كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كا به مه‌رجێ له حه‌وت ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و له سیازده ئه‌ندام زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: 1-ئه‌نجومه‌نێك یه‌كێتی به‌رێوه‌ی ده‌با كه پێك دێ له نۆ ئه‌ندامی ئه‌سلی و دوو ئه‌ندامی شانازی (فخری) له پسپۆران كه ئه‌نجومه‌ن خۆیان دایان ده‌نێن. 2-ئه‌نجومه‌ن له ناو ئه‌ندامانی خۆیدا به ده‌نگدانی نهێنی سه‌رۆكێك و دوو جێگری سه‌رۆك به‌و شێوه‌یه‌ی له پیره‌وی ناوخۆدا هه‌یه هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ژوور له گشت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێ كه ته‌واوی ئابوونه‌ی ساڵانه‌یان داوه.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی په‌یره‌وێكی ناوخۆ بۆ یه‌كێتی ژووره‌كان ئاماده‌ده‌كا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌یسه‌لمێنێ.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: گشت ماف و (ئیلتزام)ی ژووره‌كانی بازرگانی و لقه‌كانی یه‌كێتی پیشه‌سازییه‌عێراقییه‌كان له هه‌رێم دا ده‌كه‌وێته لای یه‌كێتی.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
مادده‌ی سی و چواره‌م: ده‌بێ ژووره‌كانی بازرگانی یه‌كێتی پیشه‌سازییه‌كانی له هه‌رێمدا له ماوه‌ی مانگێكدا ل رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه بارودۆخی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانیدا بگونجێنن.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا