أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆزده:
مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانه‌كه خۆی، یا یه‌كێ له خاووخێزانه‌كه‌ی دوای مردنی خۆی له وه‌رگرتنی مووچه‌كه دابڕا یان نه‌هات و داوای مووچه بۆ بڕینه‌وه‌ی نه‌كرد و دوو ساڵیشی زیاتر به‌سه‌ر داچوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا مافی ئه‌وه‌ی نی یه داوای مووچه‌ی ئه‌و ماوه‌یه بكات كه دواكه‌وتووه مه‌گه‌ر بیانووی به‌جێی هه‌بێ بۆ ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی، دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه و مه‌علومات به ده‌سته‌ی سندوق به پێ ی ئه‌م مادده‌یه به‌دابڕان له داواكردن له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: شه‌رت و شرووتی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وان له سندوقه‌كه: 1. ده‌بێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان بێ. 2. نابێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی یه‌كی دیكه‌وه. 3. ته‌مه‌نی له (50) پەنجا ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردبێ، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه ئه‌ندام بوونیان له سه‌ندیكا پێش به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه چه‌سپاوه.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: رۆژنامه‌وانی ئه‌گه‌ر دووچاری نه‌خۆشییه‌ك هات و به بڕیارێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕ و ره‌سمی ده‌ركه‌وت كه له كار‌و پیشه‌ی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌وانی كه‌وتووه، ئه‌وه خانه‌نشین ده‌كرێ و، به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مافی خانه‌نشینی پێ ده‌درێ: 1. ماوه‌ی خزمه‌تی رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌ی چه‌ند مانگ بووبێ، هه‌ر مانگه‌و موسته‌هه‌قی (2,500) دوو دینار‌و نیوە، مانگی نا ته‌واویشی به مانگی ته‌واو بۆ حساب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی، به مه‌رجێ له دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ. 2. ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانی خانه‌نشین ئه‌مری خوا بكات، ئه‌وه له‌و باره‌دا، مافی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی، له رۆژی مه‌رگی یه‌وه ده‌چێ بۆ خاووخێزانی و له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌قی حوكمه‌كانی یاسای كارپێكراوی خانه‌نشینی مه‌ده‌نیی به‌سه‌ردا ده‌خرێته كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌م یاسایه‌دا، مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. رۆژنامه‌وان: هه‌ر ئه‌ندامێ ئینتیمای له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستاندا كردبێ و ئیلتیزامی خۆی بۆ به‌جێ هێنابێ، ئه‌وه ده‌گرێته‌وه. سندوق: سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان. ده‌سته: ده‌سته‌ی سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانان. مافی خانه‌نشینی: مووچه‌ی خانه‌نشینی. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق.