أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
1
1-هه‌ر كه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌ت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی میری ی ده‌سه‌ڵات پێدراوه ته‌قه‌مه‌نی (متفجرات و مفرقعات) دروست بكا یا له ده‌ره‌وه بیهێنێ (استیراد) یا له لای بێ، به زیندانیكردن كه له له پازده ساڵ زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ. ئه‌و شنانه‌ش به حوكمی ته‌قه‌مه‌نی دادده‌نرێ كه بۆ پێك هێنانیان به‌كار دده‌هێنرێن. هه‌روه‌ها ئه‌و جیهاز و ئامێر‌و ئه‌ده‌واتانه‌ش كه‌بۆ دروستكردن و ته‌قاندنیان به كار ده‌هێنرێن.
2
2-هه‌ر كه‌سێك ته‌قه‌مه‌نی (متفجرات و مفرقعات) ی به ئامانجی تێكادن یا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دوژمنانی گه‌لی كوردستاندا به‌كار هێنا یا ده‌ستی دایه به‌كارهێنانی (شروع) به شێوه‌یه‌ك كه یانی خه‌ڵكی بخاته مه‌ترسییه‌وه یا زه‌ره رێكی گه‌وره به كه‌سان بگه‌یه‌نێ یا ببیته هۆی مردنیان، به ئیعدام كردن سزا ده‌درێ.
3
3-ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
4
4-ئه‌م یاسایه دوای پازده رۆژ له بڵاوكردنه‌وه یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.