أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: ئه‌مانه له ره‌سمدا ده‌به‌خشرێن: 1-ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی تایبه‌تن به خانه‌كانی په‌رستن و په‌رستگا و په‌یمانگا و قوتابخان ئایینیه‌كانه‌وه كه یاسا دانیان پێ دا ده‌نێ. 2-به‌ڵگه نامه و باوه‌رنامه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ده‌خوێنن سه‌باره‌ت به ده‌رچوون و به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر خوێندن. به‌شی شه‌شه‌م چاودێری
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
مادده‌ی شازده‌یه‌م: 1-نابێ پوول فرۆشت به‌بێ رێ پێدان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بكرێ. 2-هه‌ر كه‌سێك به‌بێ رێپێدان پوول فرۆشی بكا له جاری یه‌كه‌مدا به لایه‌نی زۆره وه به په‌نجا دینار سزا ده‌درێ ئه‌گه‌ر دووباره‌ی كرده‌وه ده‌كرێته دوو ئه‌وه‌نده. 3-هه‌ر كه‌سێ رێ ی پوول فرۆشتنی پێدرا بێ به زیاتر له نرخه ره‌سمییه‌كه‌ی بیفرۆشێ له جاری یه‌كه‌م به لایه‌نی زۆره‌وه به په‌نجا دینار سزا ده‌ده‌رێ و ئه‌گه‌ر دووباره‌ی كرده‌وه ده‌كرێته ده‌وو ئه‌وه‌نده و له جاری سێیه‌م به‌و پێیه‌ی وه‌زیر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا رێ پێدانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك یا ببرای بیرلێ ده‌سه‌نرێته‌وه. به‌شی حه‌وته‌م چه‌ند حوكمێكی جۆرا و جۆر
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: 1-میری كاتێك خۆی به ته‌نیا ده‌بێته ره‌سمده‌ر له ره‌سمدان ده‌بهخشرێ جگه له‌و فه‌رمانگه ره‌سمییانه‌ی یاسا تایبه‌تییه‌كانیان ره‌سمدانیان به‌سه‌ر فه‌رز ده‌كه‌ن. 2-ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی له كات رێكخستنی دا گشت ئیمزا كه‌رانی له ره‌سمدا به پێی یاسا به‌خشراو ده‌بن ره‌سمی لێ وه‌رناگیرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك مافی به‌خشینی نییه پتڵیان له كاتی ئیمزا كردنیدا ته‌واوی ره‌سمه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. 3-وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌و به‌لێننامانه له ره‌سمدا ببه‌خشێ كه میری تیایاندا لایه‌نێك ده‌بێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی تێدا بوو.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1-به‌ڵێننامه (عقد)ی كۆمپانیاكان له كاتی تۆماركردن یا درێژه پێدانی ماوه‌یان یان زیاد كردنی سه‌رمایه‌یان ده‌بێ ره‌سمی پێنج له هه‌زاردا (5%1000)یان لێ بدرێ. 2-سه‌رمایه‌ی ناولێنراو (اسمی)ی كۆمپانیاكی له كاتی تۆمار كردن یا درێژه پێداناد ده‌كرێته بنچینه بۆ ره‌سم وه‌رگرتن. له حاله‌تی زیاد كردنی سه‌رمایه‌شدا ره‌سم ته‌نیا له‌سه‌ر زیاده‌كه وه‌رده‌گێرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: 1-ره‌سمێكی ساڵانه‌ی به رێژه‌ی ده‌ه له سه‌دا (2% 1000) له كۆی قیسته به‌رهه‌م هێنه‌كانی دابین له كۆمپانیاكانی دابین (شركات التأمین) وه‌رده‌گێری و قیسته‌كانی نوی كردنه‌وه‌ی دابین (اعاد التأمین) ئه‌و ره‌سمه‌یان له‌سه‌ر نابێ. 2-دابین كردن (المۆمن) ئه‌و رسمه‌ی بڕگه‌ی (1) ده‌دا و هه‌ر رێكه‌وتنێك به پێچه‌وانه‌یه‌وه پوچه‌ڵه. 3-سه‌رباری ئه‌و ره‌سمه‌ی له برگه‌ی (1)ی ئه‌و مادده‌یه‌دا دیاری كراوه ره‌سمێكیش له قیسته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی دابین له كۆمپانیاكانی دابین به‌م جۆره‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێ: أ-باوه‌رنامه‌كانی دابین له‌سه‌ر زیان و كاره‌ساتی كه‌سی پاشكۆی (الحوادپ الشخصیه الملحقه بها)و هه‌ر دابینێكی تر كه په‌یوه‌ندی به‌م جۆره دابینانه و ئه‌و گۆرینانه‌وه هه‌بێ كه له‌و باوه‌رنامانده‌دا ده‌كرێن و ره‌سمه‌كه‌یان (5%1000) ی كۆی قیسته‌كانی دابین به پێی حیسابی كۆتایی (الحیساب خیتامی) ده‌بێ. ب-ئه باوه‌ر نامه دابینه‌ی به چه‌ند دانه‌یه‌ك رێكخراوه ته‌نها وێنه‌ی یه‌كه‌می كه ده‌درێته دابین لێكراو (المۆمن) یا سوود لێوه‌رگرتن (المستفید) ره‌سی لێوه‌رده‌گرێ.