أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی سندووق و دانانی بنچینه‌كانی پاڵپشتی كردنی لاوه بی كاره‌كان. دووه‌م: كاركردن له پێناو گه‌شه‌كردنی داهاتی دارایی بۆ سندووق. سێیه‌م: په‌سند كردنی پلانه‌كانی وه‌به‌رهێنانه داراییه‌كانی سندووق. چواره‌م: هه‌ر ئه‌ركێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌كانی سندووقه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك پێك دێت به ناوی (ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندووق) به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه كه پله‌كه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت: 1- وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رۆك. 2- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئه‌ندام. 3- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌ندام. 4- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌ندام. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ڕاوێژ بكات به شاره‌زاو ڕاوێژكاران له ناو وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه له‌كاتی پێویست.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: داهاته‌كانی سه‌ندووق له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: به‌شداری كردنی ساڵانه به‌و بڕه‌ی كه‌وا حكومه‌ت له بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا ته‌رخانی ده‌كات. دووه‌م: قازانجی به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌ی سه‌ندووق و قازانجی چاڵاكییه‌كان. سێیه‌م: قازانجی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان. چواره‌م: به‌خشش و پیتاك و مینه‌ح دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه ئه‌م ئامانجانه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری لاوان له هه‌رێمدا. دووه‌م: به‌كارخستنی وزه‌ی لاوان كه ده‌سته‌به‌ری به‌شداربوونی كارایان ده‌كات له گه‌شه‌پێكردنی هه‌رێمدا. سێیه‌م: هاندانی لاوان بۆ ده‌ست پێشخه‌ری دامه‌زراندنی پڕۆژه بچووكه‌كان له ڕێگه‌ی دابین كردنی پشتیوانی دارایی بۆیان. چواره‌م: ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ لاوان.