أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له نێوان ته‌رخان كراوی ده‌روازه‌كانی بكات، به مه‌به‌ستی پاشه‌كه‌وت كردنی توانای خه‌رج كردن بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی كه بڕیاری لێكردنه‌وه‌یان له وه‌زاره‌تێك و لكاندنیان به وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه ده‌درێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ندا بكات.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی دێته ده‌ستی پاره‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌موو كارگێرییه‌كان دابین ده‌كات.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 1997، (1،636،017،492) دینار ده‌خه‌مڵێنرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری یه‌كه‌كانی (مفردات) میلاكه‌كانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ ساڵی 1997 ئاماده ده‌كات و به پێی پاره‌ی مووچه‌ی په‌سه‌ند كرا‌و له بودجه‌دا په‌سه‌ندی ده‌كات.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌درێ كه له ته‌رخان كراوی گشتی په‌سه‌ند كراوی ساڵی 1997 به رێژه‌ی (1%) له كۆی گشتی ئه‌و ته‌رخانكراوه بخاته سه‌ر كۆی گشتی ته‌رخان كراوی په‌سه‌ند كرا‌و له بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه: 1-ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست بۆ بودجه‌ی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی كه له‌و ساڵه‌دا دروست ده‌كرێن. 2-ته‌رخانكراوی نوێ بخرێته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و كارگێرییه‌كان بۆ ئه‌و باره كتوپریانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌درێ تا گوێزانه‌وه له نێوان ته‌رخان كراوی یه‌ك ده‌روازه بكات، جگه له فه‌سڵی مووچه، ئه‌ویش ده‌شێ بۆی بگوێزێته‌وه، به‌ڵام ناشێ لێی بگوێزرێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له رۆژی (1/1/1997)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ دانانی راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردن بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه حكومه‌تییه‌كان ده‌ربكات له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو هه‌فته له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ر نه‌كات.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: أ- ئه‌م خه‌رجییه به‌رده‌وامانه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كان و كارگێرییه‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی 1997 ته‌رخان ده‌كرێن كه‌ئه‌م گوژمه پارانه‌ن. (717،800، 2،285) دینار و (170) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی. ب-ئه‌م پارانه‌ی خواره‌وه بۆ بووجه‌ی فه‌رمانگه‌و كۆمپانیای كه خۆیان به‌رێوه‌ده‌به‌ن بۆ ساڵی 1997 ته‌رخان ده‌كرێن كه (549،768،800) دیناره. ج-بۆ بودجه‌ی نه‌خشه‌كێشانی گشتی ساڵی 1997 گوژمه پاره‌ی (684،160،000) دینار ته‌رخان ده‌كرێ.