أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی وئابووری ده‌سته‌ڵاته‌كانی گوێزانه‌وه له نێوان ته‌رخان كراوی ده‌روازه‌كانی بووجه‌دا بكات، به‌مه‌به‌ستی پاشه‌كه‌وت كردنی توانای خه‌رج كردن بۆ ئه‌و كارگێرییانهی كه بڕیاری لێكردنه‌وه‌یان له وه‌زاره‌تێك و لكاندنیان به وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه ده‌درێ.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه دێته ده‌ستی پاره‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌موو كارگێرییه‌كان دابین ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سته‌ڵاتی گوێزانه‌وه‌ی له نێوان ته‌رخان كراوی یه‌ك ده‌روازه‌دا پێ ده‌درێ، جگه له فه‌سڵی مووچه، كه ده‌شێ بۆی بگوێزرێته‌وه، به‌ڵام ناشێ لێی بگوێزرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌ندا بكات.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنوێنی پێویست بۆدانانی راده‌ی ده‌سته‌ڵاتی خه‌رج كردن بۆ كارگێڕییه حكومیه‌كان ده‌ربكات له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو هه‌فته له‌رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ره‌ت نه‌كات.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه و له رۆژی (1/9/1996) ـه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه به (225،000،000) دوو سه‌د وبیست وپێنج ملیۆن دینار دهخهملێندرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری درایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنوێنی پێویست بۆ ئاسان كردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زاره‌تی دارایی ه ئابووری یه‌كه‌كانی (مفردات) میلاكی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ ماوه‌ی 1/9/1996 تاكو 31/12/1996 ئاماده ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنیان له‌به‌ر رووناكی ئه‌و پارانه‌ی كه بۆ مووچه‌كان له بودجه‌دا ته‌رخان كراون.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: 1/ ئه‌م خه‌رجیه به‌رده‌وامان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و وه‌زاره‌ت و كارگێڕییه‌كانی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی 1/9/1996 تاكو 31/12/1996 ته‌رخان ده‌كرێن، كه بریتین له‌م بڕه پارانه‌ی خواره‌وه. (357،416،000) سێ سه‌دو په‌نجا و حه‌وت ملیۆن و چوار سه‌د و شازده هه‌زار دینار، له‌گه‌ڵ (160) سه‌د و شه‌ست هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی. 2/ئه‌م پارانه‌ی خواره‌وه بۆ بودجه‌ی ئه‌و فه‌رمانگه وكۆمپانیانهی له‌لایه‌نی داراییه‌وه خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ته‌رخان ده‌كرێت كه سه‌رجه‌مه‌كه‌یان ده‌گاته: (64،652،250) شه‌ست و چوار ملیۆن و شه‌ش سه‌د و په‌نجا و دوو هه‌زار ودوو سه‌د و په‌نجا دینار. 3/ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی له‌دوای ته‌واو بوونی پێكهاته‌كانی و له پاش په‌سه‌ند كردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقه‌وه پێوه ده‌لكێنرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی وئابووری ده‌درێ كه ل ته‌رخان كراوی گشتی په‌سه‌ندكراوی ماوه‌ی 1/9/1996 تاكو 31/12/1996 به‌ڕێژه‌ی (1%) له كۆی گشتی ئه‌و ته‌رخان كراوه بخاته سه‌ر كۆی گشتی ته‌رخان كراوی په‌سه‌ندكراو له بودجه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه: 1/ته‌رخان كردنی پاره‌ی پێویست بۆ بودجه‌ی كارگێڕییه تازه دروست كراوه‌كان له ماوه‌ی نێوان 1/9/1996 تاكو 31/12/1996 . 2/ته‌رخان كراوی نوێ بخرێته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت وكارگێڕییهكان بۆ ئه‌و باره كتوپڕیانهی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.