أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سته‌ڵاته له سه‌ندیكادا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن. 2/ته‌سدیق كردنی بودجه و حسابكاریی كۆتایی و راپۆرتی دارایی. 3/گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ئیداری و بڕیاردان له‌سه‌ری. 4/ئیقراركردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسا و ئیقراركردن و هه‌مواركردنی گه‌ڵاڵه (لوائح)ی پێرۆ.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: 1/ ده‌سته‌ی گشتی به‌پێی ئه‌م یاسایه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه یا هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه(المندوبین)ی كه ئیلتيزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێ له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداواكاریی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و ئاسایی خۆی، له باره‌گای سه‌ندیكادا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن ساز ده‌دا. (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ناونووسراو، یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ران دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نیصابیش نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا دوای به‌سه‌رچوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له كات و جێگه‌ی دیا.كراودا ده‌ست پێ ده‌كا، له‌م باره‌دا نیصاب، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌م باره‌دا ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی تریش به‌رده‌وام ده‌بێ. 2/ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌م باره‌دا، له رێگه‌ی نوێنه‌ران (المندوبین) وه ده‌كرێ، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یا له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌ش
مادده‌ی بیست و شه‌ش: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1/بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته كار. 2/خزمه‌تگوزارانی لق داده‌مه‌زرێنێ و كرێیان دیاری ده‌كا. 3/نوێنه‌رێ داده‌نێ كه له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا لق بنوێنێ. 4/پێشنیار و ئامۆژگاری له باره‌ی كاروباری لقه‌وه، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدا. 5/له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی لقدا سه‌رف و خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق ئه‌نجام ده‌دا و راپۆرتی دارایی و حسابی كۆتاش پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا. 6/لێژنه‌گه‌لی لق بۆ وه‌دیهانینی ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ. 7/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه‌به پێی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌دا، هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێ.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت: 1/هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتی. 2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3/لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط). 4/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌شێ به بڕیارێ له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه، ده‌زگا وهه‌یئه‌ت و دامه‌زراو‌ی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵی و دارایی و ئیداری، به ئه‌ندامی فه‌خری (ئه‌ندامی شاناز)، به ئابوونه‌یه‌كی به‌شداربوونی ره‌مزی كه له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاریی ده‌كا، وه‌ربگيرێن.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: به‌شداربووه‌كان: ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه، بۆ سوود وه‌رگرتن له شاره‌زاییان، یان، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له بزاڤی سه‌ندیكاكه وه‌ربگرن، ده‌شێ به به‌شداربوو وه‌ربگیرێن: 1/ئه‌و ئابووریناسه بیانیانه‌ی شه‌رتوشروتی مادده‌ی چواره‌میان تێدا فه‌راهه‌مه و نشینه‌ی كوردستانی عێراقن. 2/ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی باڵایان هه‌یه وله كاروباری ئابووری یان دارایی یان بازرگانیدا، بۆ ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به شاهێدی حكومه‌ت، یا به شاهێدی شیركه‌تێكی هاوپشك (شركه مساهمه) یا شیركه‌تێكی خاوه‌ن به‌رپرسییه‌كی دیاریكراو، به مه‌رجێ شه‌رتوشروتی ئه‌هلیه‌تیشیان تێدا فه‌راهه‌م بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/ئینتما له سه‌ندیكادا، به‌داواكردنێكی نووسراو ده‌بێ، هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێويستی له‌گه‌ڵدا بێ و بدرێ به نه‌قیب. 2/داواكارییه‌كه له ماوه‌ی پازده رۆژدا كه له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش، ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و ماوه‌یه تێ په‌ڕی و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕییه‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا به قبوڵ كرا‌و داده‌نرێ. 3/ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێ، هۆی دیاریكراوی تێدا بێ، بۆی هه‌یه داواكاریی ئینتما بداته دواوه، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا، كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كا له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بگرێ، ئیدی، بڕیار، بڕیاری دادگایه وده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1/ئابوورینه‌ی ئینتما له سه‌ندیكادا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره. 2/ئابوورینه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ كه هه‌موو ساڵێ له مانگی شوبات نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاركراو ئابوونه‌كه‌ی نه‌دا و، دواكه‌وت، ئه‌وه، له‌و باره‌دا (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شدابوونه‌كه‌ی غه‌رامه‌ی دێته سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر هات و، دوو ساڵی بانه وبان یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ دوای خست، ئه‌وا، ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه. 3/ئه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی نه‌دابێ له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت: 1/نه‌قیب: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2/ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3/ ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی، جێگری نه‌قیب و سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی له‌ناو ئه‌ندامەکانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان له پێرۆی ناوخۆدا دیارده‌كرێ. 4/ئه‌نجوومه‌ن كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی، له كه‌می، مانگی جارێك سازده‌دا، بۆیشی هه‌يه له سه‌ر داواكردنی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داواكردنی سێیه‌كی ئه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ساز بدات.
مادده‌ی بیست یه‌ك
مادده‌ی بیست یه‌ك: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1/سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش ده‌كات. 2/بۆ هه‌ر موعامه‌له‌یه‌ك، كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عی دادگایی و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و ئه‌هلی، نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا و ته‌سدیقی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ربه‌سه‌ندیكاش ده‌كا. بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3/ته‌ئییدی لایه‌نی توانستی دارایی سه‌ربه سه‌ندیكا بووانیش ده‌كا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.
مادده‌ی بیست و حه‌وت
مادده‌ی بیست و حه‌وت: دارایی سه‌ندیكا له‌م داهاتانه پێك دێت: 1/ئابوونه‌ی ئینتما و به‌شداربوونی ساڵانه. 2/ئه‌و ده‌سنگانه (المنح)ی كه لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ئه‌و باربۆ (تبرعات) و به‌خششانه‌ش كه ئه‌ندامان و خه‌ڵكی دیكه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. 3/قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه بۆ سوودی سه‌ندیكا سازده‌درێن. 4/قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا. 5/قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ش كه سه‌ندیكا دایانده‌مه‌زرێنێ. 6/ مزو كرێی ته‌ئییدی توانستی دارایی كه‌سانی سه‌ر به سه‌ندیكا و هی ئه‌و به‌شاهێدبوونه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ.