أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر جورمێك ته‌نها به غه‌رامه حوكم درا بێ و حوكمدراوه‌كه غه‌رامه‌كه نه‌دات، ئه‌وه، له‌و باره‌دا دادگا له‌جیاتی هه‌ر بیست دیناره‌وه یه‌ك رۆژ حوكمی حه‌پسی ده‌دات، به مه‌رجی ماوه‌ی حه‌پسه‌كه، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا، له دوو ساڵ نه‌ترازێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1969)دا هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن: یه‌كه‌م: سه‌رپێچییه‌كان له (50) په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ و له (300) سێ سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ. دووه‌م: كه‌تن (الجنج) له (301) سێ سه‌دو یه‌ك دینار كه‌متر نه‌بێ و له (1500) هه‌زارو پێنج سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ. سێیه‌م: جینایه‌ت له (1501) هه‌زارو پێنج سه‌دو یه‌ك دینار كه‌متر نه‌بێ و له (5000) پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: دادگا، له هه‌ر رۆژه‌ی كه حوكمدراو له ته‌وقیفدا به‌سه‌ری ده‌بات بیست دینار له غه‌رامه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: حوكمه‌كانی بڕگه‌ی سێیه‌م له بڕیاری ژماره (104)ی رۆژی (27/1/1988)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش (مجلس قیاده الپوره) له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێ.