أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1- به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ كیمیاگه‌ران داده‌مه‌زرێندرێ و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێ و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2- ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار له (15) پانزده كه‌س پێك دێت به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان تاكو هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه و حسابكاری دوماهی. دووه‌م: گفتوگۆ كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجوومه‌ن. سێیه‌م: چاوپیاخشاندنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسایی سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش ده‌كرێن. چواره‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بكرێ له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1- به بڕیارێكی هۆدار كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌یده‌ن. 2- به داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار كه سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی بانگهێشتنامه ده‌ربهێنێ و كاتی كۆبونه‌وه له نێوان پانزده رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكارییه‌كه‌وه دیاری بكات. دووه‌م: نابێ له كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا باس له هیچ كارێك بكرێ غه‌یری ئه‌و كارانه نه‌بن كه له به‌رنامه‌ی كاردا جێگیر كراون و له كاتی كۆبوونه‌وه له پێناویان‌دا.
مادده‌ی دوانزده:
مادده‌ی دوانزده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1- نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2- هه‌شت ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیب و سكرتێریشه‌وه: له وانه بن كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان قه‌تاندویانه له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێ ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی پچر پچڕ له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بوو.