أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: سه‌ره‌تای مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر چوار ساڵ جارێك به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ركانیان كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: به‌ندی (1 و 3) له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1- هاوڵاتی كوردستان- عێراق بێت یان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان بكات له‌و په‌رله‌مانانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه. 2- ئه‌ندام بێت، یان ئه‌ندام بووبێت له خولێ له خوله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا یان له كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی عێراقی یان ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كاتی عیراقدا، دوای رووخانی رژێمی پێشوو له ساڵی 2003 و ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.