أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: جگه له‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سته‌ڵاتی كاری تایبه‌تی به نه‌قیب ده‌دات، نه‌قیب ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كات: 1/نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نێكدا ده‌كات. 2/جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 3/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌بێت. 4/سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 5/ئیمزاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی له بانك دانان وخه‌رج كردنی پاره‌ی سه‌ندیكا. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وراپۆرتی كۆتایی بۆ ژمێركاری دوایی و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی چالاكی سه‌ندیكا وپێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له واده‌ی دیاری كراوی دا. 7/دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكا به پێی میلاكی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا وپیاده‌كردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كاروباری خزمه‌ت و به‌رزه‌فت كردنیان. دووه‌م: نه‌قیب بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌لاته‌كانی خۆی بدات به جێگره‌كه‌ی یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ئه‌نجوومنی سه‌ندیكا ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێتەوە ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م/ 1/ كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2/چوونه ناو سه‌ندیكا و قه‌ده‌غه‌كردنیان له ده‌ستدانه پیشه. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا و جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه وبه‌رنامه‌كانی. 4/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی 5/سه‌رپه‌رشتی كردنی لقەكان ودابينكردنی ڕێكوپێكی چالاكييەكانی. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وبه‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا. 7/كردنه‌وه‌ی لقی نوێی سه‌ندیكا. 8/سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی ده‌ست دانه پیشه‌ی پزیشكی له عیاده تایبه‌تییه‌كاندا. 9/پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 10/ده‌ستنیشان كردنی ئەو كەسەی نوێنەرايەتی سەنديكا دەكات لە ليژنە ڕەسمی وناڕەسمييەكاندا، ئەگەر هاتوو نەقيب نوێنەرايەتی نەكرد. 11/ناردنی ئه‌و كێشه وشكایه‌تانه‌ی كه دێن، بۆ به‌رده‌م لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 12/به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له‌باره‌ی یاساكاری وپلان وبه‌رنامه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا. 13/پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14/بڕیاردان له‌سه‌ر به موڵك كردنی ماڵ و خانووبه‌ره و وه‌رگرتنی به‌خشش و مینحه و هه‌ل و مه‌رجی قه‌رز پێدان و قه‌بووڵ كردنی یارمه‌تی دارایی له چوارچێوه‌ی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكادا. 15/خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. 16/پێدانی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه. 17/بڕیاردانێكی بنبڕ له باره‌ی وازهێنانی نه‌قیب یان هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا یان هاوشێوه‌كانیان به‌مه‌رجێك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بخرێنه به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی. 18/دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 19/قبوڵ كردنی به‌خشش به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه ره‌سمیه‌كان. دووه‌م: پێدانی هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به نه‌قیب یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی سیازده‌م
مادده‌ی سیازده‌م: 1/ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆوبونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی بكرێ له‌م دووباره‌دا: أ/به‌بڕیارێكی هۆداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. ب/به‌داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار، له‌لایه‌ن سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌ن بكرێ وئه‌نجوومه‌نیش ده‌بێ بانگهێشت ده‌ربكا و واده‌ی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاری یه‌كه دا ده‌سنیشان بكات. 2/نابێ له كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی، جگه له‌و كاروباره‌ی له خشته‌ی كاردا هاتووه و كۆبوونه‌وه‌ی بۆ كراوه باسی شتی تر بكرێت.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ساز ده‌كات: أ/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌ژێر چاودێری دادگادا. ب/پەسەندكردنی بودجه‌ی سه‌ندیكا. ج/ئیقراركردن وهه‌مواركردنی پێڕۆی ناوخۆ وسه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا پێشكه‌ش كراوه. 2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ساڵانه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كانی لقه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا: أ/ ئیقراركردنی بودجه‌ی ساڵانه وحسابكاریی كۆتایی. ب/ وتووێژكردن و ئیقراركردنی راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا. ج/سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا و پێرۆی ناوخۆ پێشكه‌ش كراون.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌و كارانه‌ی خواره‌وه به‌ئیشی قه‌ده‌غه‌كراو داده‌نرێن: 1/سه‌رپێچی كردنی یاسا وپه‌یڕه‌و ورێنماییه‌كان و فه‌رمان وبنچینه‌كانی ره‌وشتی پیشه‌یی به تاییه‌تی راكێشانی نه‌خۆش به‌هۆی پروپاگه‌نده كردن (ته‌رغیب) وبه‌كارهێنانی میانگیر. 2/زیان گه‌یاندن به شۆره‌تی پیشه‌یی وئه‌وانه‌ی ئه‌و پیشه‌یه ده‌كه‌ن وكه‌م كردنه‌وه له پایه‌ی زانستی و ئه‌ده‌بییان. 3/كارێكی وا بكرێ كه پزیشكه‌كه به پێچه‌وانه‌ی راستيی خاوه‌ن پسپۆرییه. 4/به‌كارهێنانی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه مۆڵه‌تنه‌دراوه‌كان.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. ده‌ستدانه پیشه ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌ندامی سه‌ندیكان وهه‌موو هه‌لومه‌رجێكیان به پێی ئه‌م یاسایه لێ دێته دی. 2. پێویسته فه‌رمانگه ره‌سمی ونیمچه ره‌سمیه‌كان و دام وده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی ئیش پێ كردنی ئه‌و پزیشكه‌ی كه ئه‌ندامه بنێرێ بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ئه‌نجام ده‌درێ وئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له‌و ماوه‌یەدا دواكه‌وت به‌بێ عوزری ڕه‌وای وا كه ئه‌نجوومه‌ن قه‌ناعه‌تی پێ بێ، له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ ومۆڵه‌تی كاركردنی پێ نادرێـته‌وه تاكو دوو قات ئابۆنه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی نه‌دات. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی یه‌ك له دوا یه‌ك دواكه‌وت وهیچ عوزرێكی ڕه‌وای نه‌بوو، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌گوژێندرێته‌وه وماوه نادرێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی و، ئه‌گه‌ر ویستی دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه ده‌بێ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی دووقات بدات. 3. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ، مه‌رجێ له‌مه‌رجه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكای له‌ده‌ست دا ئه‌وه مافی ئه‌ندامییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دا وبه بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ، به‌ڵام بۆی هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا تانه له بڕیاره‌كه بدات، بڕیاری دادگاش چی بێ هه‌ر ئه‌وده‌یه و ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ وپێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لق له پارێزگا ده‌كرێ وبه‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێ. 2. داواكاریی چوونه ناو سه‌ندیكا، له‌ماوه (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی له سه‌ندیكا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، وئه‌نجومه‌نیش پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێته‌وه وئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه ره‌ت بوو ویه‌كلانه‌كرایه‌وه ئه‌و داوا كاره به‌وه‌رگیراو له سه‌ندیكا داده‌نرێ. 3. ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدەرخەر داواكاریی چونه ناو سه‌ندیكا ره‌ت بكاته‌وه وخاوه‌ن داواكه‌ش بۆی هه‌یه له‌لای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنیه‌وه تانووت له‌و بڕیاره بدات و بڕیاری دادگاش بنبڕه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا به مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: 1. وه‌ستانی پزیشكان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان وپشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراتی وپته‌وكردن وبه‌ره‌و چاكتربردنی فیدرالییه‌ت. 2. به‌رگری كردن له مافی پیشه‌یيی ڕه‌وای پزیشكان له هه‌رێمدا. 3. رێكخستنی به‌شداربوونی پزیشكان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌یی له‌باره‌ی پزیشكان و ده‌ست دانه پیشه‌یان له عییاده‌ی تایبه‌تی ونه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، تاكو كاری چه‌وتی وا نه‌كرێ كه له‌گه‌ڵ پیرۆزیی پیشه‌كه نه‌گونجێ. 5. چه‌سپاندنی مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی عییاده‌ی تایبه‌تی و نه‌هێشتنی ئه‌و بارانه‌ی كه مه‌رجه‌كانیان لێ نایه‌ته دی. 6. وه‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ پزیشكانی دانیشتووی هه‌رێم. 7. رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا حكومه‌تی وناحكومه‌تییه‌كان. 8. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا وكۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی دیكه له هه‌رێم دا وله ده‌ره‌وه‌یدا، له‌وانه‌ی ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی سه‌ندیكادا ده‌گونجێن. 9. به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه كورده‌كان و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وەی هه‌رێم دا. 10. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و زانستی و رۆشنبیريی ئه‌ندامانی بۆ پێشخستنی پیشه‌كه و پاراستنی. 11. رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وانه‌وه ده‌رببرێ كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌ی پزیشكی و رێككه‌وتننامه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه هه‌یه. 12. هه‌وڵ بدا كه ئاسووده‌یی ژیانی ئه‌ندامه‌كانی له كاتی نه‌خۆشی وپیری و وزه‌بونیدا ده‌سه‌به‌ر بكا. 13. ڕێساكانی ده‌ستدانه پیشه‌كه رێك بخات و موراقه‌به‌ی جێ به‌جێ كردنیان بكات.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌كدا ئاماده‌نه‌بوو یاخود له پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا به وازهێنه‌ر له كاره‌كه‌ی داده‌نرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: نیسابی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت وبڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ماده‌بووان ده‌رده‌چن وکاتێك كه ده‌نگه‌كان به‌رامبه‌ر بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه نه‌قیب ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو شوێنی جێگر چۆڵ بوو، ئه‌وا سكرتێر جێی ده‌گرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێ كه له ده‌وره‌كه ده‌مێنێ. سێیه‌م:ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێ چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له نێو ئه‌ندامه‌كانی تر به‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی ئه‌و شوێنه پڕ ده‌كاته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دواییش یه‌كێك له ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان پڕی ده‌كاته‌وه كه ده‌نگی زۆرتره. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن (جگه لە سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان) چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌نجوومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگ بكات بۆ كۆبوونه‌وه وهه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕیان ده‌كه‌نه‌وه له ماوه‌ی دوو مانگ و، به‌هه‌مان ئه‌و رێگایه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێ كه له ده‌وره‌كه ماوه.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی دا جێگری نه‌قیب وسكرتێرێك وخه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێ وده‌سته‌ڵاتی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه له پێڕه‌وی ناخۆی سه‌ندیكا ده‌سنیشان ده‌كرێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی هه‌ر مانگه جارێك به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌به‌ستێ وده‌شبێ دانیشتنی نا ئاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یاخود له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی سازبكات. سێيەم : نەقيب بۆی نيە پتر لە دوو دەورەی هەڵبژاردنی يەك لە دووای يەك لە پايەكەی خۆی بمێنێتەوە، بەڵام بۆی هەيە دووای تێپەڕبوونی دەورەيەكی هەڵبژاردن خۆی بۆ پايەی نەقيب بپاڵێوێ.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا، ئه‌نجومه‌نێك ده‌یگرێته ئه‌ستۆ كه پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب ومه‌رجه ماوه‌یه‌ك ده‌ستی دابێته كاره‌كه‌ی كه له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌یان له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: 1/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له رێگه‌ی به‌رزه‌فته‌نه‌وه ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه ناشێ به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات. 2/بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن وئه‌گه‌ر وه‌كو یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه نه‌قیب ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. پزیشك له هه‌رێمی كوردستاندا تا نه‌چێته ناو سه‌ندیكا وبڕوانامه‌ی تۆماركردن ومۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه‌ی وه‌رنه‌گرێ بۆی نییه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی. 2. ئه‌و پزیشكه كوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن بۆیان هه‌یه بێنه ناو سه‌ندیكا به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو مه‌رجێكی یاساییان لێ بێته دی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه داواكه‌یان قه‌بووڵ بكات یا ڕەو‌تی بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: نابێ ئه‌ندام پایه‌ی نه‌قیبی وئه‌م پایانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه كۆبكاته‌وه: 1. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. 2. وه‌زیر یان بریكاری وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا. 3. به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زارهتی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایه‌كی بازرگانی.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1/ ده‌سته‌ی گشتی 2/ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا 3/لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی 4/ده‌سته‌ی لقه‌كانی پارێزگاكان دووه‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به پێی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ كردووه پێك دێ و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكا و هه‌ر سێ ساڵ جارێك كه له مێژووی هه‌ڵبژاردنەکە‌وه ده‌ست پێ ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئادار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گای خۆی ده‌به‌ستێ و ئه‌مه‌ش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و بانگهێشتی نه‌قیب ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ولیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن ونیسابیش به ئاماده‌بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا نوێنه‌رانی ته‌واو ده‌بێت وکاتێك كه نیساب ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن دوای پازده ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێ له كات وشوێنی دیاری كراودا له‌و كاته‌دا به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یا نوێنه‌ران نیساب ته‌واو ده‌بێ وبه پێچه‌وانه‌ش ئه‌نجوومه‌نه‌كه به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێ له كاره‌كه‌ی وبۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه. 2/له بارێكدا كه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێ ورێژه‌ی نواندنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه ده‌سنیشان ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ده‌بێ ئه‌ندام ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: 1. له هاووڵاتییانی كوردستانی عێراق بێ یاخود لێی دابنیشێ. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر سزا نه‌درابێ. 3. بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ كه له به‌كالۆریۆس یا هاوتای له پزیشكی دا كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وخاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وییه وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ وبۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.