أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه له بابه‌تی گوازراوه بوو ده‌درێته‌وه ده‌ستی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه ئۆتۆمبیل ومه‌كینه بوو به ناوییه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه. "6" ئه‌م بڕگه‌یه "بڕگه‌ی 8" به‌پێی بڕیاری ژماره (7)ی رۆژی 31/3/1994ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقه‌وه خرایه سه‌ر مادده‌ی دووه‌م. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له‌بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌رناوچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ره بووبێ و به (تجاوز) له‌سه‌ر زه‌وی وزارێك كرابێ كه موڵكی ده‌وڵه‌ت یا شاره‌وانی بووبێ و له‌كاتی دروستكردنیدا یا دواتر به‌ربه‌موڵك كردن كه‌وتبێ و خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی مه‌رجه‌كانی به موڵك كردنی تێدا بن یاكه‌لاوه‌ی تری له‌و بابه‌ته له ناوچه‌كه‌دا كرابن به موڵكی ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون ئه‌وا ئه‌و ڕووپێو (مساحه)یه‌ی (تجاوز)ی كراوه‌ته سه‌ر له سنووری ئه‌و ڕووپێوه‌ی ماوه‌ی به‌موڵككردنی زه‌وی و زاره‌كانی میری و شاره‌وانی ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌مه‌رجێك ئه‌م خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خانووبه‌ره‌كه ئه‌و پاره‌ی به موڵك كردنه بدا به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار كه ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون داویانه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه له بابه‌تی گوازراوه بوو ده‌درێته‌وه ده‌ستی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه ئۆتۆمبیل ومه‌كینه بوو به ناوییه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له‌بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌رناوچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1/له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و ئه‌ندامێتی یاریده‌ده‌ری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری موڵكداری و به‌ڕێوبه‌ری موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێكدێ و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ ده‌كا. 2/بڕیاره‌كانی لیژنه ده‌شێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌ماوه‌ی پازده ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه تانوتی پێداچوونه‌یوه‌یان لێ بدرێ.