أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان و، ئه‌و خانووانه‌ی ئاسه‌واری بیناكانیان ماوه، له نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا، كه تاوه‌كو ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به‌خاوه‌ن نه‌كراون، به‌گوێره‌ی دیزاینی بنه‌ڕه‌تی شاره‌وانیه‌كان، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن و، بۆ دیاری كردنی حه‌ره‌می گونده‌كانیش پشت ده‌به‌سترێت به نه‌خشه‌ی كادستڕۆ، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ڕووبه‌ری زه‌وی تا ڕاده‌ی (400م2) به نرخێكی ره‌مزی و، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاده‌یه زیاتر بێت تا ڕاده‌ی ڕووبه‌ری (800م2) به نرخی (50%)ی نرخی باو له پارێزگا‌و، (25%) له قه‌زاو، (10%) له ناحیه، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ره‌كه له (800م2) زیاتر بێت ئه‌وا ڕووبه‌ره زێده‌كه به ناوی شاره‌وانیی په‌یوه‌ندار به‌بێ به‌رامبه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی به‌خاوه‌نكردن یه‌كه‌م: پێویسته خانووه‌كه بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخان كرابێت و بكه‌وێته حه‌ره‌می گوند له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا. دووه‌م: ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه یان میراتگره شه‌رعیه‌كانی، داواكاری به‌خاوه‌نكردن پێشكه‌ش به لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌كات، له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێكهێنانی لێژنه تایبه‌تمه‌نده ئاماژه بۆكراوه‌كان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه.