به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
ژماره‌ی ده‌رچوون: 9
مێژووی ده‌رچوون: 7/7/2018
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (1)ی رۆژی 26/6/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2018 یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (25)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق
مادده‌ی (1):
هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (25)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو، له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌ركارده‌كرێت و كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت.
مادده‌ی (2):
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (3):
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی (4):
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق
سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی
کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچواندن
به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ناونیشانی وه‌زیفی و، له‌پێناو جێبه‌جێكردنی یاساكه له‌هه‌رێمدا، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.