یاسا ژماره ‌(17)ی ساڵی 2003 رۆژی 9/4/2003 ئازادكردنی عێراق له‌ رژێمی دیكتاتۆری سه‌ر كوتكار ده‌كرێ به‌ پشووی ره‌سمی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 3

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانيٍ – عێراق                   

ژماره‌ی ده‌رهێنان :17                                           

روژی ده‌رهێنان :12/5/2003

پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌(1) مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش له‌ یاسای ژماره‌(1)ی هه‌موار كراوی ساڵی(1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی رۆژی (12/5/2003)یدا بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا :

یاسا ژماره ‌(17)ی ساڵی 2003

مادده‌ی یه‌كه‌م:

 رۆژی 9/4/2003 ئازادكردنی عێراق له‌ رژێمی دیكتاتۆری سه‌ر كوتكار ده‌كرێ به‌ پشووی ره‌سمی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا .

مادده‌ی دووه‌م :

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت ناخرێته‌ به‌ر كار .

مادده‌ی سێیه‌م:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌ركار و له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

 

                                                 د.رۆژ نوری شاویس

                                               سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق