یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 1997 یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه‌ ئایینیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ | 3

 

یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه‌ ئایینیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عێراق

ژماره‌ بڕیار: 34

مێژووی بڕیار 26/11/1997

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 وه‌ له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كارو باری ئیسلامی به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد له‌ دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی 25/11/1997:

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 1997 یاسای به‌رابه‌ر كردنی بروانامه‌ی قوتابخانه‌ ئایینیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

مادده‌ی یه‌كه‌م:

بروانامه‌ی خوێندنی هه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی قوتابخانه‌ ئاینییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی به‌رابه‌ر ده‌كرێ له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی خوێندنی هه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و قه‌تابخانه‌ ئیسلامییه‌كانی (دواناوه‌ندی خوێندنی ئیسلامی) سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و وه‌رگرتن له‌ كۆلێژی شه‌ریعه و‌ به‌شی خوێندنی ئیسلامی له‌ كۆلێژی ئاداب له‌ زانكۆكانی هه‌رێم، دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاری گشتی به‌ پێی یاسا ده‌بڕن.

مادده‌ی دووه‌م:

ده‌بێ وه‌زیره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. 

مادده‌ی سێیه‌م:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.

                                     جوهر نامق سالم

                                                   سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق