ژمارەی بڕیار: 48 دانانی رۆژی 17/12ی هەموو ساڵێك كە ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانە بە رۆژی دایك لە كوردستان. | ٣

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بە ناوی گەلەوە

ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق

ژمارەی بڕیار: 48

ڕۆژی بڕیار: 19/6/2004

بڕیار

پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی پەنجاوشەش لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران, ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, لە دانیشتنی رۆژی (19/6/2004)یدا بڕیارەی ئەم یاساكارییەی خوارەوەی دا:

یەكەم: دانانی رۆژی 17/12ی هەموو ساڵێك كە ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانە بە رۆژی دایك لە كوردستان.

دووەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێ بە جێ‌ دەكرێت و لە رۆژنامەی ڕەسمی بڵاودەكرێتەوە.

                              د. رۆژ نوری شاوەیس

                                   سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق