ژماره‌ی بڕیار:48 دامه‌زراندنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ران وجێگرانی داوای گشتی له‌ هه‌رێمدا به‌ده‌رده‌كرێ له‌ حوكمی یاسای رێكخستنی دادوه‌ری (القضائي) ژماره‌ (160) ی ساڵی 1979 كارپێكراو. | ٣

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌لەوە

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار:48

مێژووی بڕیار: 30/12/1992

بڕیار

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1)ی له‌ مادده‌ی/56 له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ڕۆژی 30/12/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:

1/دامه‌زراندنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ران وجێگرانی داوای گشتی له‌ هه‌رێمدا به‌ده‌رده‌كرێ له‌ حوكمی یاسای رێكخستنی دادوه‌ری (القضائي) ژماره‌ (160) ی ساڵی 1979 كارپێكراو.

2/ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكات.

3/ئه‌م بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری پێ ده‌كرێ و له‌ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

                                            نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا

و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق