ژمارەی بڕیار: 38 ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەرانی هەرێمی كوردستانی عێراق لە ڕۆژی تەواوبوونی ماوەی خولی ئێستایەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە ئیدارەی كاروباری سەندیكاكەدا بەردەوام دەبێ‌. | ٤

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بە ناوی گەلەوە

ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق

ژمارەی بڕیار: 38

ڕۆژی بڕیار: 18/5/2003

بڕیار

پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, ئەنجومەن لە دانیشتنی ڕۆژی (18/5/2003)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دەرهێنا:

یەكەم: ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەرانی هەرێمی كوردستانی عێراق لە ڕۆژی تەواوبوونی ماوەی خولی ئێستایەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە ئیدارەی كاروباری سەندیكاكەدا بەردەوام دەبێ‌. 

دووەم: هەر دەقێ‌ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.

سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.

چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.

د. ڕۆژ نوری شاوەیس

سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی

كوردستانی – عێراق