ژماره‌ی بڕیار:37 دیاری کردنی رۆژی (٣/١٦) له‌ هه‌موو ساڵێكدا به‌ ڕۆژی ماته‌مینی ی ره‌سمی داده‌نرێ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. | ٤

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌لەوە

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار:37

مێژووی بڕیار: 21/11/1992

بڕیار

به‌پێی  بڕگه‌ ى (1)ی مادده‌ی/56 له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ و بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 21/10/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:

1/به‌مه‌به‌ستی نە‌مری دا به‌ یادی قوربانی یه‌كانی جه‌ریمه‌ی بوردومانكردنی (هه‌ڵه‌بجه‌)ی شه‌هید به‌ چه‌كی كیمیاوی له‌ڕۆژی 16/3/1988 دا و به‌ نیازی وه‌فاداری بۆ شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ی كوردستانى، ڕۆژی( 16/ ئازار) ده‌كرێته‌ ڕۆژی شه‌هید.

2/ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ هه‌موو ساڵێكدا به‌ ڕۆژێكی ماته‌مینی ی ره‌سمی داده‌نرێ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.

3/ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكا.

4/ئه‌م بڕیاره‌ له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه‌ له‌ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.

                                               نه‌ژاد احمد عزیز آغا

و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق