ژمارەی بڕیار: 35 ئەو باری ناكاوەی كە لە كوردستانی عێراقدا بەپێی بڕیاری ژمارە (34)ی ڕۆژی 19/3/2003 ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق سەپێنرابوو, لادەبرێت, چونكە هۆكارەكانی سەپاندنی نەمان | ٤

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بە ناوی گەلەوە

ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق

ژمارەی بڕیار: 35

ڕۆژی بڕیار: 20/4/2003

بڕیار

پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, ئەنجومەن لە دانیشتنی ڕۆژی (20/4/2003)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:

یەكەم: ئەو باری ناكاوەی كە لە كوردستانی عێراقدا بەپێی بڕیاری ژمارە (34)ی ڕۆژی 19/3/2003 ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق سەپێنرابوو, لادەبرێت, چونكە هۆكارەكانی سەپاندنی نەمان.

دووەم: هەر دەقێ‌ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.

سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.

چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.

                                                         د. ڕۆژ نوری شاوەیس

                                                           سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی

                                                           كوردستانی – عێراق