ژماره‌ی بڕیار: 35 راگرتنی جێ به‌جێ كردنی چەند بڕیارێک کەلە (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی عێراقی یه‌وه‌) ده‌رچوون و كار پێ نه‌كردنیان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا. | ٣

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار: 35

مێژووی بڕیار:3/7/1993

بڕیار

به‌ پێی حوكمی بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ (56)ی له‌ یاسای ژماره‌ (1) ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ڕۆژی 15/6/1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:

1/راگرتنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ژماره‌و مێژوویان نووسراوه‌ له‌ (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی عێراقی یه‌وه‌) ده‌رچوون و كار پێ نه‌كردنیان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

ف           ژماره‌ی بڕیار        مێژووی بڕیار

ــــــــ         ـــــــــــــــــــــــــــــــ     ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

1             197             15/9/1968

2            837             14/6/1971

3            1357            10/11/1971

4            176             24/2/1974

5            807             29/7/1975

6            884             3/3/1978

7            1386            20/10/1979

8            1708            17/12/1981

9            458             21/4/1984

10            1128             21/9/1985

11          1529             31/12/1985

12          479              3/9/1986

13          840              4/11/1986

14          736              8/9/1988

15          529              23/8/1989

16          623              7/10/1989

2/ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ حوكمی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكا.

3/ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونی یه‌وه‌ كاری پێ ده‌كرێ و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

 جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق