ژمارەی بڕیار: 32 تایبەت بەچاوپێخشاندنەوە بە كەم كردنەوە یان زیادكردنی كرێی ئەو موڵكانەی كە لە چوارچێوەی سنوری شارەوانییەكاندا بە كرێ‌ دراون, بە جۆرێكی ئەوتۆ كە لەگەڵ بارودۆخی هەرێمدا بگونجێ‌. | ٤

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بە ناوی گەلەوە

ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق

ژمارەی بڕیار: 32

ڕۆژی بڕیار: 6/2/2003

بڕیار

پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56)لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران, ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, لە دانیشتنی ڕۆژی (6/2/2003)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:

ئەم دەسەڵاتانەی خوارەوە دەدرێن بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران:

یەكەم: چاوپێخشاندنەوە بە كەم كردنەوە یان زیادكردنی كرێی ئەو موڵكانەی كە لە چوارچێوەی سنوری شارەوانییەكاندا بە كرێ‌ دراون, بە جۆرێكی ئەوتۆ كە لەگەڵ بارودۆخی هەرێمدا بگونجێ‌.

دووەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.

سێیەم: هەر دەقێ‌ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.

چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرهێنانییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.

                                                               د. كمال عبدالكریم فۆاد

                                                                سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی

                                                               كوردستانی – عێراق