ژماره‌ی بڕیار:32راگرتنى (تجمید) یاسای ژماره‌ (64)ی ساڵی 1985، یاسای باجی جێماوه‌كان (قانون ضريبة التركات) له‌ هه‌رێمی كوردستان تاكو ماوه‌یه‌كی تر. | ٤

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق

ژماره‌ی بڕیار:32

مێژووی بڕیار: 8/11/1997

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1) له‌مادده‌ (56) له یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 وله‌سه‌ر بەرچاوخستنى ژمارەى ياسايى لە ئەندامانى ئەنجومەنى نيشتيمانى كوردستانى عێراق  ،ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی له‌ دانیشتنی رۆژی 8/10/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كرد:

  1. راگرتنى (تجمید) یاسای ژماره‌ (64)ی ساڵی 1985، یاسای باجی جێماوه‌كان (قانون ضريبة التركات) له‌ هه‌رێمی كوردستان تاكو ماوه‌یه‌كی تر.
  2. كار به‌ هیچ ده‌قێكی هاودژی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ ناكرێ.
  3. ئه‌بێ وه‌زیره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكه‌ن.
  4. ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری پێ ده‌كرێ و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

                                                   جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق