ژماره‌ی بڕیار:32 تایبەت بە به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (صنف) دادوه‌رانی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌وانه‌ی له‌ پله‌ی (2 و 3و 4)ن و مووچه‌یان گه‌یشتۆته‌ نزمترین ڕاده‌ له‌ پله‌ی به‌رزتر، به‌ده‌ر(أستثناء) له‌ ئەحكامى بڕگه‌ی (2/ب)ی مادده‌ی (45)ی یاسای رێك | ٣

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌لەوە

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار:32

مێژووی بڕیار: 14/11/1992

23/ گه‌ڵارێزان/2692 ك

بڕیار

به‌پێی بڕگه‌ ى (1)ی مادده‌ی/56 له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 31/10/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:

1/به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (صنف) دادوه‌رانی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌وانه‌ی له‌ پله‌ی (2 و 3و 4)ن و مووچه‌یان گه‌یشتۆته‌ نزمترین ڕاده‌ له‌ پله‌ی به‌رزتر، به‌ده‌ر(أستثناء) له‌ ئەحكامى بڕگه‌ی (2/ب)ی مادده‌ی (45)ی یاسای رێكخستنی دادوه‌ری كار پێ كراو.

2/وه‌زیری داد ده‌بێ ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكات.

3/ ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ ده‌كرێ له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌ی ره‌سمی هةريَم.

             نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا

و . سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق