ژماره‌ی بڕیار:30 ئه‌نجومه‌نێكی كاتیی بۆ سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستانی عێراق داده‌مه‌زرێ وهه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی و دارایی وكارگێڕی پێده‌درێ كه‌ له‌ یاسای سه‌ندیكای ناوه‌ندی پزیشكان ژماره‌ (81)ی ساڵی 1984 ی هه‌مواكراودا هاتووه‌. | ٥

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق

ژماره‌ی بڕیار:30

مێژووی بڕیار: 21/10/1997

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1) له‌مادده‌ (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـ عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 21/10/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كرد:

1-ئه‌نجومه‌نێكی كاتیی بۆ سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستانی عێراق داده‌مه‌زرێ وهه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی و دارایی وكارگێڕی پێده‌درێ كه‌ له‌ یاسای سه‌ندیكای ناوه‌ندی پزیشكان ژماره‌ (81)ی ساڵی 1984 ی هه‌مواكراودا هاتووه‌.

2- ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستانی عێراق ده‌كات وهه‌موو چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات تا ئه‌و كاته‌ی یاسایه‌كی تایبه‌تیان بۆ ده‌رده‌چێ.

3- ئه‌بێ وه‌زیره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م جێ به‌جێ بكه‌ن.

4- كار به‌هیچ ده‌قێكی هاودژی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ ناكرێ.

5- ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.

                                                    جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق