ژماره‌ی بڕیار:22 تایبەت بەراگرتنی كاركردن به‌ یاسای ژماره‌ (49)ی ساڵی 1990، یاسای هه‌مواركردنی یاسای به‌كرێدانی ژماره‌ (87)ی ساڵی 1979 | ٤

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق

ژماره‌ی بڕیار:22

مێژووی بڕیار: 6/10/1997

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1) له‌مادده‌ (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 داو له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـ عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 6/10/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:

  1. راگرتنی كاركردن به‌ یاسای ژماره‌ (49)ی ساڵی 1990، یاسای هه‌مواركردنی یاسای به‌كرێدانی ژماره‌ (87)ی ساڵی 1979.
  2. راگرتنی كاركردن به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش (مجلس قیادة‌ الثورة‌) ژماره‌ (145)ی 21/5/1991.
  3. ئه‌بێ وه‌زیره‌ تایبه‌ت مه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكه‌ن.
  4. ئه‌م بڕیاره‌ له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.

                                                 جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق