بـڕیـاری ژمارە (8)ی ساڵی 2014 تایبەت بەبڕیاری ژمارە (18)ی ساڵی 2014 تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش | ١٢

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

هەرێمی كوردستان - عێراق

سەرۆكایەتی هەرێم

سەرۆك

بەناوی گەلەوە

بـڕیـاری ژمارە (8)ی ساڵی 2014

بە پێی ئەو دەسەڵاتەی لە بڕگەی (1)ی ماددەی (10)ی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان – عێراق ی  ژمارە (1)ی ساڵی 2005 ی هەمواركراو پێمان دراوە ، بریارماندا بە دەركردنی بریاری ژمارە (18) ساڵی 2014 كە پەرلەمانی كوردستان-عێراق لە دانیشتنی ژمارە (18) لە 23/7/2014 پەسەندی كردوە :

بڕیاری ژمارە (18)ی ساڵی 2014 تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش

یەكەم: ئەو هێزانەی كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن لە ژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ جموجۆڵیان پێ دەكرێت. 

دووەم: قەدەغەكردنی ئاڵای حزبی بەسەر چەك و هێزەكانەوە و دانانی ئاڵای كوردستان لە جێگای.

سێیەم: پێدانی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ لە پاش پێدانی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەبێت. 

چوارەم: دابینكردنی ئامێری پشكنینی تایبەت بۆ بازگەكان بەمەبەستی تۆكمەتركردنیان. 

پێنجەم: حكومەتی هەرێم پاداشتی خانەوادەی شەهیدان و چارەسەری بریندارەكان بكات. 

شەشەم: رێكخستنەوەو یەكخستنی دەزگا ئەمنییەكان لەو ناوچە هاوبەشە كوردستانیانەی كە پێشتر لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بوون. 

حەوتەم: لێدانی خەندەق بە درێژایی ئەو (1050) كیلۆمەترەی كە سنوورێكی نوێیە. 

هەشتەم: یەكخستنی مووچە و دەوام و ناوی دەزگاكانی پۆلیس لە كوردستاندا بۆ نموونە (زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن). 

نۆیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران پێڕەو و رێنماییی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەربكات. 

دەیەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حوكمەكانی ئەم بڕیارەدا ناكرێت. 

یازدەیەم: لەسەر ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ‌ بكەن. 

دوانزدەیەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە كاری پێدەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە . 

                                                                             د.یوسف محمد صادق

                                                                    سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق

هۆیەكانی دەرچوواندن

لە پێناو باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش و رێكخستنی كاروبارەكانیان و دابین كردنی پێداویستیەكانیان، ئەم بڕیارە دەرچوێندرا.