ژمارەی بڕیار: 17 تایبەت بەپێشوازی كردن بەپێی پرۆتۆكۆل لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و هاوتا وەزیفیەكانیان لە فرۆكەخانەكان و خاڵە سنووریەكان | ٦

بەناوی گەلەوە

پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق

ژمارەی بڕیار: 17

مێژووی بڕیار: 11/7/2018

بڕیار

پێشوازی كردن بەپێی پرۆتۆكۆل لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و هاوتا وەزیفیەكانیان لە فرۆكەخانەكان و خاڵە سنووریەكان

پشت بە حوكمەكانی بڕِگەی (1)ی ماددەی (56) لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (6)ی رۆژی 11/7/2018 ئەم بڕیارەی دا:

یەكەم: ئەندامانی پەرلەمان، ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و هاوتاوەزیفیەكانیان لە خزمەتگوزاری پێشوازی بە پێی پرۆتۆكۆل (VIP)، لە فرۆكەخانەكان و خاڵە سنووریەكان سوودمەند دەبن. 

دووەم: ئەندامانی پەرلەمان و ئەندامی ئەنجومەنی وەزیران و هاوتاوەزیفییەكانیان پاش تەواوبوونی خول و ماوەكەیان لەو خزمەت گوزارییەی لە خاڵی (یەكەم)دا هاتووە سوودمەند دەبن. 

سێیەم: پەرلەمانی كوردستان پێناسێكی تایبەت بۆ ئەندامە خانەنشینكراوەكان دابین دەكات.

چوارەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك لەگەڵ حوكمەكانی ئەم بڕیارەدا ناكرێت. 

پێنجەم: پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بریارە جێبەجێ بكەن. 

شەشەم: ئەم بریارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. 

                                             جعفر إبراهیم ئێمینكی

                                            جێــگری ســـەرۆكی پەرلەمـانی

                                         كوردستان ـ عیراق

هۆیەكانی دەرچوواندنی ئەم بڕیارە

لە پێناو رێكخستنی پێشوازیكردن لە ئەندامانی پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و هاوتا وەزیفییەكانیان ئەم بریارە دەرچوێندرا.