ژماره‌ی بڕیار: 17 تایبەت بەماوه‌ی خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ره‌سمی پیاوانی ئایینی (پێش نوێژ و خوتبه‌ده‌ر) له‌ مزگه‌وت و ده‌زگا ئایینیه‌كان دا | ٤

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار: 17

مێژووی بڕیار:3/7/1994

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (56) له‌ یاسای ژماره‌(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 30/7/1994 دا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:

1/ماوه‌ی خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ره‌سمی پیاوانی ئایینی (پێش نوێژ و خوتبه‌ده‌ر) له‌ مزگه‌وت و ده‌زگا ئایینیه‌كان دا به‌ خزمه‌تی ته‌واو حسێب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی سه‌ر موچه‌ و به‌زركردنه‌وه‌ و خانه‌نشینی به‌مه‌رجێك ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ 10 ساڵ پتر نه‌بێ.

2/لیژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباریئیسلامی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زیر و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان و به‌ڕێوبه‌ری حقوق له‌ وه‌زاره‌ت بۆ سه‌یركردن و جێ به‌جێ كردنی بڕگه‌(1)ی ئه‌م بڕیاره‌ بڕیاری لیژنه‌ش ئیعترازگرتن هه‌ڵده‌گرێ له‌لای دادگای كار له‌ پارێزگادا له‌ ماوه‌ی 15 رۆژله‌ مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاری دادگاش دوا بڕیاره‌.

3/پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكه‌ن.

4/ئه‌م بڕیاره‌ له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێ به‌جێ ده‌كرێ.

                                                              جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق